خوێن به‌ربوونى مێشك ترسناكترین دیارده‌یه‌

خوێن به‌ربوونى مێشك یه‌كێكه‌ له‌گرفته‌ باوه‌كان ، زۆر هۆكار هه‌یه‌ بۆ تووش بوونت به‌ “خوێن به‌ربوونى مێشك” به‌ ترسناكترین دیارده‌ ناسراوه‌ ، چونكه‌ توشى گرفتى زۆر گه‌وره‌ت ده‌كات وه‌كو(سڕبوونى له‌ش ،شه‌له‌ل بوونى نیوه‌ى ڕوخسار ، شه‌له‌ل بونى ده‌ست و قاچ) ، كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ هه‌یه‌ ده‌ریده‌خات كه‌ خوێن به‌ربوونى مێشكت تووش بووه‌ كه‌له‌خواره‌وه‌ ئاماژه‌ى پێ ده‌ده‌ین.”

نیشانه‌كانى خوێن به‌ربوونى مێشك :-

• سه‌رئێشه‌ى توند.

• زه‌حمه‌ت له‌ قووت دانى خۆراك.

• گیرو گرفتى بینین.

• له‌ده‌ست دانى هاوسه‌نگى له‌ش.

• ته‌مه‌ڵى.

• زه‌حمه‌ت له‌ قسه‌ كردن.

• توش بونت به‌ په‌ركه‌م. هه‌ست كردنت به‌م نیشانانه‌ پێویسته‌ ده‌ست به‌جێ سه‌ردانى پزیشك بكه‌یت بۆ زوو چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن ، تا دووچارى ئه‌و گرفته‌ گه‌ورانه‌ى سه‌ره‌وه‌ت نه‌كات.

Back to top button