ژیان و مرۆڤ و گۆڕانكاری
ته‌مه‌نی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی به چه‌ندین قۆناغ و سه‌رده‌می جیاواز دا تێ په‌ڕیوه، ئه‌وه گۆڕانكاریه‌كانن قۆناغ و سه‌رده‌مه‌كان له‌یه‌ك جیا ده‌كه‌نه‌وه، كه‌واته هه‌رده‌م له گۆڕانكاریدا به, مرۆڤی چه‌ق به‌ستوو چێژ له ژیان نابینێت و خۆشبه‌ختی ناچێژێت. مرۆڤی چه‌ق به‌ستوو ئه‌وانه‌ن كه ناتوانن له‌گه‌ڵ ره‌وتی گۆڕانكاریه‌كانی ژیان خۆیان بگونجێنن و ناچار له ره‌وتی ژیان دواده‌كه‌ون، ژیان بریتی یه له ( ئه‌زموون ) ،ئه‌وه‌ی له كتێبه‌كاندا هه‌یه ته‌نها سهلێنهر و دووپاتكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه‌یه و هیچی تر، چونكه هیچ كه‌سێك له توانایدا نیه به‌بێ ئه‌زمون كردنی ژیان له گۆڕانكاریه‌كان تێ بگات، له كاتێك دا كه ژیان هه‌میشه هه‌ڵگری سرووشتی گۆڕانكاریه.
له ژیان دا هه‌میشه دوور بڕوانه، هیچ كات چۆك بۆ خه‌م و مه‌ینه‌تیه‌كان دامه‌ده، به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ر رێی سه‌ركه‌وتنت زۆر له‌وه بچوكترن كه بیری لێ ده‌كه‌یته‌وه، به‌ره‌و لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتن هه‌نگاو بنێ، هه‌ركات به‌ره‌و لوتكه‌ی ده‌رۆیت و به‌ربه‌سته‌كان جێ دههێلیت هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ی كه چه‌ند له سه‌ركه‌وتن نزیك ده‌بیته‌وه، سه‌ركه‌وتن چیایه‌كه و ده‌بێت به‌سه‌ریدا سه‌ركه‌وی، هه‌ركات پله‌یه‌كت بڕی هه‌نگاو بۆ پله‌ی دواتر بنێ.
ژیان به هه‌وڵ و تێكۆشانه‌وه جوانه، هه‌رگیز نا‌ئومێد مه‌به ئه‌و كاتانه‌ی كه ئاواته‌كانت له تواناكانت گه‌وره‌ترن،ئێستا یه‌كه‌م هه‌نگاو به‌ره‌و گه‌یشتن به ئاواته‌كانت بنێ گه‌رچی یه‌كه‌م ههنگو قورسه، به هه‌نگاوی بچووك ده‌ست پێ بكه و هێواش هێواش به‌ربه‌سته‌كان تێك بشكێنه زۆر له‌وه باشتره هه‌ر له شوێنی خۆت دا چه‌ق ببه‌ستی،ژیان مرۆڤی چه‌ق به‌ستووی ناوێ.
لەدوای جەنگی جیهانی دووەم، ئەڵمانیا پێویستی بەئاوەدانكردنەوە بوو، بۆ ئاوەدانكردنەوە پێویستی بەدەستی كار بوو، بەڵام كۆمەڵگەی ئەڵمانی بەهۆی جەنگەوە، بەشی هەرە زۆری رەگەزی مێینە بوو،توركەكان ئەم دەرفەتەیان قۆستەوەو جێ پێی خۆیان لەناو كۆمەڵگەی ئەڵمانیدا قایمكردوتەنها 45 ساڵ، ببێتە یەكێك لەگەورەترین ئابووریەكانی جیهان. توركەكانیش سوودی گەورەیان لەعەقڵی ئەڵمانەكان وەرگرت.
كۆمەڵگەی ژاپۆنی، لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە، پێویستی بەوە بوو كە جیلێكی میانڕەوو دژە شەڕ پێبگەیەنێت، بەپێی پلانێكی درێژخایەن و بەهەوڵێكی گەورەو ئازایانە، یەكەمین كەرت لەوڵاتدا كە دەستیان بۆ برد، كەرتی پەروەردە بوو، ئێستا ژاپۆن ئەو ژاپۆنەیە كە دەبینرێت.
ژیان خۆی لە خۆیدا كێشەیە و لێوان لێوە لە گرفت، ئەوكاتانەش كە لەكێشەدانین پشووە و خۆ ئامادەكردنە بۆ كێشە و گرفتی تر،ئەوەش بزانە كێشە نیە چارەسەری نەبێت، بەڵام ڕەنگە تۆ لە تواناتدا نەبێت چارەسەری بكەیت یان ئەو ڕێگا و شێوازەی بەكاری دەهێنیت گونجاو نیە و ناتگەیەنێت بەچارەسەر، بۆیە هەمیشە بەدوای شێوازی گونجاو‌دا بگەرێ بۆ چارەسەر كردنی كێشە و گرفتەكان، زۆرجاریش كات خۆی چارەسەری هەندێك كێشە دەكات.
بۆ هەر هەنگاوێكی ژیان، ئاگاداری ئەوەبە كە چۆن رەفتار لەگەڵا كەسانی دەوروبەرت دەكەیت، چونكە زۆرن ئەو كەسانەی تۆ رێزیان دەگریت و نرخیان بۆ دادەنێیت و لە ئاستێكی بەرزدا مامەلەیان لەگەڵا دەكەیت، بەڵام ئەوان بە پێچەوانەوە رەفتار لەگەڵا تۆ دەكەن و لە نرخ و بەهای تۆ كەم دەكەنەوە و بەم رەفتارەشیان رێز لەو نرخ و بەهایە ناگرن كە تۆ بۆیان دادەنێیت, بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێ تۆ لە بەخشینی رێز و بەها بە كەسان و كۆمەڵگەكەت،یان كەسانی چواردەورت نا‌ئومێد بیت، چونكە تۆ نمایشی كەسایەتی خۆت ئەكەیت و ئەوانیش نمایشی كەسایەتی خۆیان.
مرۆڤە مەزنەكان لەكاتی هەبوونی كێشەدا گەورەتر دەبن و بە بیر و هۆشێكی فراوانترەوە بەدوای چارەسەر دا دەگەڕێن و چارەسەر بۆ گرفت و كێشەكەیان دەدۆزنەوە و مەزنی خۆیان دەسەلمێنن، مرۆڤی مەزن لەكاتی هەبوونی كێشە و مەینەتی دا پتەوتر دەبن و بەهێزێكی زیاترەوە لەكێشەكە دەردەچن.