بۆچی ده‌بێت دوو ده‌نگ بده‌ین، یه‌كێك به هه‌ده‌په و ئه‌وه‌ی تر به سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش
رێكان سه‌باح
تێروانینی سیاسی بۆ پرسی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر بنه‌مایی سازبوونی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌یه‌تی، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مایه به‌ناو ( گروپێكی هاو نه‌ته‌وه یان هاو زمان) ئه‌وی له12ی 5ی 2018 له كه‌ركووك روویدا، هیچ كات جێگای بایه‌خی نه‌ته‌وه‌ی نه‌بوو، كه له‌كه‌ركووك، یه‌كێتی 6 كورسی به‌ته‌زویر بۆ قوتكرایه‌وه، بۆ؟ چونكه گروپێك هاو نه‌ته‌وه ئه‌و ده‌نگه‌ی به‌ته‌زویر هێناوه كه، خاوه‌نی روانگه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیدار تره له دوژمنه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه، له‌كه‌ركووك به‌زمانێكی روون و روئیایه‌كی زۆر قوڵ هاواری ده‌كرد، كه‌ركووك گه‌رایه‌وه باوه‌شی نیشتمان له 16ی ئۆكتۆبه‌ر دا، یان ده‌یگوت، پێشمه‌رگه سێلفی چیی و به‌ڵته‌جیه، پێویسته سوپای عێراق له‌كه‌ركووك بێت، كه‌وایه ئه‌م گروپه ده‌نگ بهێنێت یان نه‌ی هێنێت، هیچ بایه‌خێكی نه‌ته‌وه‌ی نیه، به‌هیچ ده‌ستكه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌ی ناشۆردرێته‌وه ده‌رخواردی مێژوو نادرێت و نابێته ده‌ستكه‌وتی نه‌ته‌وه، بۆیه ده‌نگدان له‌روانگه سیاسیه‌كه‌وه، ده‌بێت له‌ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی و تێگه‌یشتن و ساز بوونی ” رزگاری نیشتمانی دابێت” نه‌ك ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بێت، كه گوایه ئه‌م گروپه یان ئه‌م حزبه كورده! ئه‌مه خه‌ته‌رترین جۆڕی ده‌نگدانه، جارێكی تر ده‌پرسین بۆ؟ چونكه له‌ئێستادا حزب هه‌یه وێرانتر له داگیركه‌ر و داگیركه‌رتر له دوژمنی كورد، بیر له پرسی كورد ده‌كاته‌وه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م قسه‌یه رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و خیانه‌تی كه‌ركووك له‌لایان یه‌كێتی و شنگال له‌لایان په‌كه‌كه فرۆشرا، ئه‌مه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه تێبگه‌ین، كه ده‌بێـت ئیتر كورد له‌سه‌ر بنه‌مایی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی و رزگاری سه‌ربه‌خۆی سیاسی كه به‌رهه‌م هێنه‌ری ده‌ستكه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی بێت ده‌نگ بدات نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مایی ئه‌وه‌ی كه گوایه ئه‌م حزب و گروپه كوردن.
كاتێك هه‌ده‌په ده‌چێته قۆناغی باوه‌ر هێنان به‌وه‌ی كه چه‌ك له توركیا له سنگی كورد نزیكه و دووره له سنگی دوژمن، له ناو زیندانه‌كانی توركیادا، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌لێت، ئیتر ده‌بێت چه‌ك له توركیا دووربخرێته‌وه، په‌كه‌كه چه‌ك دابنێت، كه‌وایه رای گشتی توركیا، به‌تایبه‌تی كورد له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه سازكراوه یان ساز بووه، كه ئیتر شتێك به‌ناوی چه‌ك له خه‌باتی رزگاری نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ی كورد له توركیا جێگایه‌كی نیه، ئه‌مه نه‌ك ته‌نها داوایه‌كی ره‌وایی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشه، به‌ڵكو پێش دوو ساڵ ( رێبه‌ری زیندانی كراوی په‌كه‌كه عه‌بدولڵا ئۆجه‌ڵان) گوتی داوا له په‌كه‌كه ده‌كه‌م چه‌ك دابنێت، بچێته كۆنگره، په‌كه‌كه دوای ئه‌م قسه‌ی ئۆجه‌ڵان به دوو پۆلیس كۆتایی به پرسی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه‌ی كورد هێنرا و ئه‌وكاته ئۆجه‌ڵان په‌كه‌كه‌ی بایكۆت كرد، ئه‌وكاته هه‌ده‌په نه‌یتوانی كێبركێی سیاسی له دوژمنایه‌تی په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌كپارتی جیا بكاته‌وه، بۆیه هه‌ده‌په و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش نه‌یانتوانی له پێشهاته واقیعه‌كه‌ی ناو توركیا، تێبگه‌ن روانگه‌یه‌كی سیاسی واقیعیانه و گونجاو بگرنه به‌ر، ئه‌مه‌ش بوو وای له‌ڕای گشتی كورد له باكوری كوردستان و توركیا كرد كه له‌دووه‌مین هه‌ڵبژاردنی دووباره كراوی توركیا هه‌ده‌په سزا بده‌ن، ئه‌م تێگه‌یشتنه له‌سه‌ر بنه‌مایی ئه‌و هۆشیاره سیاسی و واقیعیه‌ته بوو كه خه‌ڵك به ده‌نگنه‌دانی به هه‌ده‌په، په‌یامی كۆتایی هێنان به‌چه‌كی له خه‌باتی توركیا و باكوری كوردستان گه‌یاند، بۆیه ئه‌وكاته بانگه‌شه و ده‌نگدا بۆ هه‌ده‌په، مه‌ترسیدار بوو، چونكه كۆتایی هێنان بوو به پرۆسه‌ی چاسه‌ری كێشه‌ی كورد به‌شێوه‌ی ئاشتیانه”.
هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وای له رێبه‌ری زیندانی كراوی په‌كه‌كه ( ئۆجه‌ڵان) بكات كه بایكۆتی لێدوان بكات، جگه له‌وه‌ی كه توركیا رێگایه‌ك نادات جگه له بنه‌ماڵه‌كه‌ی سه‌ردانی بكات، ئۆجه‌ڵان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نیه لێدوان و ته‌داخوڵی كێشه‌كان بكات، كه‌وایه هه‌ده‌په له‌ئێستادا ده‌بێت له‌م دۆخه تێبگات، تاراده‌یه‌كیش روانگه‌ی هه‌ده‌په هاوسازبوونێكی گرینگی له‌گه‌ڵ رای گشتی ده‌نگی كورد سازكردووه، به‌وه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌لێت، ده‌بێت په‌كه‌كه چه‌ك دابنێت، ئه‌مه‌ش بۆ به‌رپێگرتنی ئه‌كپارت و ئه‌ردۆگانه له پێ راكێشانی بۆ مانه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵات و به‌هێزی له توركیا، چونكه هه‌ده‌په ئێستا له‌وه‌دا حاڵی ده‌بێت، خاڵی به‌هێزی ئه‌ردۆگان له توركیادا، له‌سه‌ر بنه‌مای دوو ئاراسته‌یه، یه‌كێك بوونی په‌كه‌كه و دووه‌م بوونی فه‌تحوڵا گویله‌ن، واتا بوونی چه‌كی په‌كه‌كه له‌ئێستادا خاڵی هه‌ره به‌هێزی مانه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان و حزبه‌كه‌یه‌تی، چونكه به بیانووی بوونی په‌كه‌كه سوپاكانی توركیا خه‌ریكی ده‌ستدرێژی سه‌ر خاكی سوریا و عێراقه، له‌ناوه‌خۆشدا ئه‌ردۆگان به ده‌ستكه‌وتی زۆر گه‌وره ده‌یفرۆشێت، له وه‌زنی حزبه‌كه‌ی دا زیاد ده‌كات به خه‌ڵكی توركیا، بۆیه چه‌كی په‌كه‌كه له‌روانگه‌ی هه‌ده‌په‌شدا ئاراسته‌ی سنگی كورد و ده‌نگده‌رانیه‌تی نه‌ك دوژمن”.
ئا لێره‌دا ئه‌و دیده‌ی هه‌ده‌په بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پێمان ده‌لێت، كه بوونی هه‌ده‌په‌یه‌كی به‌هێز له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا، له‌سه‌ر بنه‌مایی سیاسه‌تێكی واقیعی و قوڵخوێنراوه‌ی ناوچكه، كه ده‌ستكه‌وت ده‌هێنێت بۆ كورد پێویستیه‌كی گرینگه و گونجاوه، بۆیه ده‌بێت دوو ده‌نگمان هه‌بێت، ده‌نگێك بۆ هه‌ده‌په ده‌نگێك بۆ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، چونكه به بوونی هه‌ده‌په‌یه‌كی به‌هێز له په‌رله‌مانی توركیادا، ئه‌كپارتیه‌كی بێ هێز وه‌ده‌ست ده‌خرێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات، كه بتوانیت سنورێك بۆ ده‌ستدرێژیه‌كانی ئه‌ردۆگان دابنرێت، به‌رده‌وام چاو له ده‌رگای كورد بێت”.