نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌وه‌.

ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 22ی 7ی 2018 نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووى لە دابەزین کردووە و  نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 72 دۆلار و 99 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 68 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕێکخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت “ئۆپیک” ڕۆژی 22ی حوزەیران ڕێککەوتن لەسەر زیادکردنی بڕی بەرهەمی نەوتی خاو، بڕیارەکەش لە مانگی تەموزی داهاتووەوە کاری پێدەکرێت.

ناوەڕاستی مانگی ئایاری ڕابردوو نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 80 دۆلاری تێپەڕاند و ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە کۆتایی ساڵی 2014وە.

Back to top button