شه‌پۆلێكی خۆڵبارین روو له‌م ناوچه‌یه ده‌كات.
له‌راگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه و تێێدا هاتووه.” به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى گه‌رمیان شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه، له‌سه‌ر پێشبینیه‌كانی كه‌شوهه‌وا خۆڵبارین ده‌ست پێده‌كات و داوایان لێ ده‌كات ئاگاداری كاتی شۆفێری بن.”
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوەکەى هاتووچۆی گه‌رمیان
شۆفێری به‌ڕێز..
به پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی له شه‌وی رابردووه‌وه خۆڵبارینێكی سوك ناوچه‌ی گه‌رمیان گرتووه‌ته‌وه و تاكوئه‌مرۆ به‌رده‌وام ده‌بێت.
بۆیه داواكارین كه:
– پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆبن.
– خێراییه‌كانتان كه‌م بكه‌نه‌وه.
-به وریاییه‌كی زیاتره‌وه شۆفێری بكه‌ن.
– له كاتی هاتنی ئۆتۆمبێلی به‌رامبه‌ر لایتی به‌رز به‌كار مه‌هێنن.
به‌هیوای هاتوچۆیه‌كی سه‌لامه‌ت و ته‌ندروستییه‌كی باش بۆ هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست.