ریال مه‌درید گفتوگۆكانی ده‌ستپێكرد بۆ كڕینی ئه‌م یاریزانه‌.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی فەرەنسا، یانەی ریاڵ مەدرید دەستی بە گفتووگۆکردن بۆ کڕینی کاڤانی هێرشبەری ئۆرۆگوایی یانەی پاریس سانجێرمان کردووەو دەیەوێت ئەو یاریزانە لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە بباتە ریزەکانیەوە.K

پێگەی Paris United کە سەرچاوەیەکی نزیکە لە یانەی پاریس سانجێرمان، ئاشکرای کردووە ،یانەی ریاڵ مەدرید گفتووگۆکانی لەگەڵ نوێنەری کاڤانی دەستپێکردووەو دەیەوێت ئەو یاریزانە لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە بکڕێت و شوێنی رۆناڵدۆی پێپڕبکاتەوە.K

کاڤانی لە ساڵی ٢٠١٣ لە یانەی ناپۆلی ئیتاڵییەوە  بە بڕی ٦٤ ملیۆن یۆرۆ چووە یانەی پاریس سانجێرمان و تا ئێستاش بەردەوامە.

Back to top button