فڕكه‌كانی تورکیا لە شنگال هێزەکانی په‌كه‌كه‌ی بۆردوومانکرد, ده‌نگی كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای په‌كه‌كه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای په‌كه‌كه‌ له‌ مەراسیمی ساڵیادی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی لە کۆچۆ به‌شدار بوونه‌, له‌ كاتی گەڕاونەتەوە و لە ناوچەی سکنی لە رۆژئاوای چیای شنگال له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیا بردومانكراون.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی خواكوڕك كاتژمێر شه‌شی ئه‌مڕۆ ئێواره‌ هێزه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌ كه‌ له‌ چوار ئۆتۆمبێل پێكهاتبوون له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیا كراونه‌ته‌ ئامانج, سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌كان تێكشكاون, كه‌ 15 كه‌س له‌ نێو ئۆتۆمبێله‌كان بوونه‌ یه‌كێك له‌وان فه‌رمانده‌ی باڵا په‌كه‌كه‌و سه‌رپه‌رشتیاری گشتی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگاڵ زه‌كی شنگاڵیه‌.

هه‌ر له‌سه‌ر هه‌واڵه‌كه‌, قاسم شەشۆ، فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال رایگەیاند “کەمێک پێش ئێستا فڕۆکەکانی تورکیا کاروانێکی هێزەکانی په‌كه‌كه‌یان لە ناوچەی سکنی و نزیک باب شلو لە رۆژئاوای سنوونێ-ی سەر بە قەزای شنگال کردە ئامانج”.
هه‌روه‌ها خودێدا جوکێ، بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ رایگەیاندووه‌، ئەو هێزەی بۆردوومانکراوە هێزی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) ی سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ بوونه‌، هێشتا زیانەکان بە دروستی نەزانراوە، بەڵام ئۆتۆمبێلەکانیان لەنێوبراون.

شایه‌نی باسه‌, ئەو بۆردوومانە یەک رۆژ دوای سەردانەکەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دێت بۆ تورکیا، کە تێیدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا رایانگەیاند، لە بواری پاراستنی سنوورەکانی هەردوو وڵاتدا هاوئاهەنگی دەکەن

عەبادی گوتیشی “عێراق رێگەنادات هیچ گرووپێک لەناو خاکی عێراقەوە مەترسی لەسەر ئاسایشی تورکیا دروستبکات”.

Back to top button