سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌

سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی دا بۆ بنه‌ماڵه‌ی ( دكتۆر عه‌بدولحه‌مید عه‌بدولڕه‌زاق ده‌باغ) رایگه‌یاند”بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی باوكی به‌ڕێزتان (دكتۆر عه‌بدولڕه‌زاق ده‌باغ)ـمان پێگه‌یشت.

هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند” خوالێخۆشبوو دكتۆر عه‌بدولڕه‌زاق ده‌باغ كه‌سایه‌تیه‌كی دیار و دڵسۆزێكی میلله‌ته‌كه‌ی بوو، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و دۆستانتان ده‌كه‌م و خۆم به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم.

 

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

به‌ڕێز دكتۆر عه‌بدولحه‌مید عه‌بدولڕه‌زاق ده‌باغ

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی باوكی به‌ڕێزتان (دكتۆر عه‌بدولڕه‌زاق ده‌باغ)ـمان پێگه‌یشت.

خوالێخۆشبوو دكتۆر عه‌بدولڕه‌زاق ده‌باغ كه‌سایه‌تیه‌كی دیار و دڵسۆزێكی میلله‌ته‌كه‌ی بوو، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و دۆستانتان ده‌كه‌م و خۆم به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم.

له‌ خودای مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.

انالله و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

20ـی9ـی2018

Back to top button