مەسروور بارزانی بۆ قوتابییان: كاتێ ئێوە دەتانخوێند كەسانێك هەبوو خوێنیان بۆ دەڕشتن
مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە میانی وتارێكیدا لە ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانكۆی دهۆكدا، پیرۆزبایی لە قوتابییان كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە قۆناخی داهاتووی ژیانیاندا.
مەسروور بارزانی لە وتارەكەی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا ئەوەی بەبیر قوتابییان هێنایەوە كە ساڵی 1992 كاتێ زانكۆی دهۆك دادەمەزرا، مەزنترین كێشە ئەوە بوو توانای دارایی نەبوو، ئەوكات سەرۆكی زانكۆی دهۆك سەردانی سەرۆك بارزانی كردووە، پێیگوتووە كە ئەگەر توانای داراییان نەبێ، ناتوانن زانكۆیەكە سەربخەن، لەمبارەیەوە جەنابی سەرۆك فەرمانی كرد لە داهاتی پارتی خەرجییەكان بۆ زانكۆی دهۆك خەرج بكرێ، ئەو پارەی پێویست بوو بۆ حزب تەرخان بكرێ، بۆ زانكۆكەی تەرخان كرد، لەم ڕۆژە بەدواوە زانكۆی دهۆك بەردەوام لە پێشكەوتندایە.
راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان فێربوون و پێشكەوتن هیچ سنوورێكیان نیە، بۆیە داوای من ئەوەیە كە هەرچی دەتوانن خۆتان فێر بكەن، ئێستە سەردەمی بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێزە، وڵاتێكی بەهێز مرۆڤی بەهێزی پێویستە، مرۆڤی بەهێزیش بەخوێندنی دروست و بەهێز دروست دەبێت. ئێوە بەسەركەوتنی خۆتان بناخەی كوردستانێكی بەهێز دادەنێن.
هەروەها ئامۆژگاری قوتابیانی هەموو بەشەكانی زانكۆی دهۆكی كرد و گوتی ئێوە لە هەر بوارێكی زانستی بخوێنن بزانن كە پێشكەوتنی وڵات پێویستی بەهەموو بوارە زانستییەكان و مرۆییەكان هەیە، پێشكەوتن و بەهێزبوونی وڵاتی مە بەرپرسیاریەتییەكەی دەكەوێتە ئەستۆی ئێوە، بۆیە دەبێ ئێوە بەرپرسیارییەتی هەڵبگرن.
راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان گوتیشی كاتێ ئێوە دەتوانن جادەیەك دروست بكەن، نەخۆشێك چارەسەر بكەن، ژینگە بپارێزن، ئەوكاتە دەبینن لە وڵاتێكی بەهێزدا دەژین.
هەروەها گوتی “لەبیر نەكەن كاتێ ئێوە دەخوێنن، خەڵكانێك هەن خۆیان دەكەنە قوربانی بۆ ئەوەی ئێوە لە ئارامیدا بژین، ئەوە لەبیر مەكەن شەهیدان بۆیە خوێنیان بەخشی تا ئێوە ئەمڕۆ لێرە ئاهەنگ بگێڕن. باشترین وەفا بەرانبەر ئەوانیش ئەوەیە كە وڵاتی خۆمان بپارێزین و بەرەو پێشی ببەین. بەشێوەیەكی گشتی وڵاتمان بگەیەننە قۆناخێك كە شەهیدان رۆحیان شاد بێت”.
راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش دا “ئێمە هەموو پێكەوە خاوەنی ئەم وڵاتەینە، ئێمە هەموو یەكتری تەواو دەكەین، بەڵام ڕۆڵی ئێوە زۆر كاریگەرە. دەبێ ئێوە بزانن بەرپرسیاریەتییەكی گەورە لەسەر ئەستۆی ئێوەیە”.
لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیشەوە، مەسروور بارزانی گوتی “چەند ڕۆژێكی تر رووبەرووی ئەزموونێكی تری ژیانی خۆتان دەبنەوە، كە چارەنووسی میللەتی ئێمە دیاری دەكات و شێوازی حكوومەتی چوار ساڵی داهاتوو دیاری دەكات. دەبێ ئێوە ببنە خاوەنی ئەو بڕیارەی كە باوەڕی خۆتان بەكێ دەدەن، داخۆ كێ حكوومەتی نوێ پێكبێنێت”.
مەسروور بارزانی گوتی دەنگی خۆتان بدەنە ئەو كەسانەی چەند ساڵە بەرگریكاری ئەم وڵاتە بوون، ئەو كەسانەی بەرگرییان لە ئێوە كرد، چاوەڕێن ئێوە پاداشتیان بدەنەوە و متمانەیان پێبكەن.
مەسروور بارزانی بۆ قوتابییان: كاتێ ئێوە دەتانخوێند كەسانێك هەبوو خوێنیان بۆ دەڕشتن
مەسروور بارزانی راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە میانی وتارێكیدا لە ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانكۆی دهۆكدا، پیرۆزبایی لە قوتابییان كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە قۆناخی داهاتووی ژیانیاندا.
مەسروور بارزانی لە وتارەكەی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا ئەوەی بەبیر قوتابییان هێنایەوە كە ساڵی 1992 كاتێ زانكۆی دهۆك دادەمەزرا، مەزنترین كێشە ئەوە بوو توانای دارایی نەبوو، ئەوكات سەرۆكی زانكۆی دهۆك سەردانی سەرۆك بارزانی كردووە، پێیگوتووە كە ئەگەر توانای داراییان نەبێ، ناتوانن زانكۆیەكە سەربخەن، لەمبارەیەوە جەنابی سەرۆك فەرمانی كرد لە داهاتی پارتی خەرجییەكان بۆ زانكۆی دهۆك خەرج بكرێ، ئەو پارەی پێویست بوو بۆ حزب تەرخان بكرێ، بۆ زانكۆكەی تەرخان كرد، لەم ڕۆژە بەدواوە زانكۆی دهۆك بەردەوام لە پێشكەوتندایە.
راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان فێربوون و پێشكەوتن هیچ سنوورێكیان نیە، بۆیە داوای من ئەوەیە كە هەرچی دەتوانن خۆتان فێر بكەن، ئێستە سەردەمی بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێزە، وڵاتێكی بەهێز مرۆڤی بەهێزی پێویستە، مرۆڤی بەهێزیش بەخوێندنی دروست و بەهێز دروست دەبێت. ئێوە بەسەركەوتنی خۆتان بناخەی كوردستانێكی بەهێز دادەنێن.
هەروەها ئامۆژگاری قوتابیانی هەموو بەشەكانی زانكۆی دهۆكی كرد و گوتی ئێوە لە هەر بوارێكی زانستی بخوێنن بزانن كە پێشكەوتنی وڵات پێویستی بەهەموو بوارە زانستییەكان و مرۆییەكان هەیە، پێشكەوتن و بەهێزبوونی وڵاتی مە بەرپرسیاریەتییەكەی دەكەوێتە ئەستۆی ئێوە، بۆیە دەبێ ئێوە بەرپرسیارییەتی هەڵبگرن.
راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان گوتیشی كاتێ ئێوە دەتوانن جادەیەك دروست بكەن، نەخۆشێك چارەسەر بكەن، ژینگە بپارێزن، ئەوكاتە دەبینن لە وڵاتێكی بەهێزدا دەژین.
هەروەها گوتی “لەبیر نەكەن كاتێ ئێوە دەخوێنن، خەڵكانێك هەن خۆیان دەكەنە قوربانی بۆ ئەوەی ئێوە لە ئارامیدا بژین، ئەوە لەبیر مەكەن شەهیدان بۆیە خوێنیان بەخشی تا ئێوە ئەمڕۆ لێرە ئاهەنگ بگێڕن. باشترین وەفا بەرانبەر ئەوانیش ئەوەیە كە وڵاتی خۆمان بپارێزین و بەرەو پێشی ببەین. بەشێوەیەكی گشتی وڵاتمان بگەیەننە قۆناخێك كە شەهیدان رۆحیان شاد بێت”.
راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش دا “ئێمە هەموو پێكەوە خاوەنی ئەم وڵاتەینە، ئێمە هەموو یەكتری تەواو دەكەین، بەڵام ڕۆڵی ئێوە زۆر كاریگەرە. دەبێ ئێوە بزانن بەرپرسیاریەتییەكی گەورە لەسەر ئەستۆی ئێوەیە”.
لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیشەوە، مەسروور بارزانی گوتی “چەند ڕۆژێكی تر رووبەرووی ئەزموونێكی تری ژیانی خۆتان دەبنەوە، كە چارەنووسی میللەتی ئێمە دیاری دەكات و شێوازی حكوومەتی چوار ساڵی داهاتوو دیاری دەكات.