ئایا پارتی له بوونی به‌رهه‌م ساڵح به‌سه‌رۆككۆمار براوه‌یه یان دۆراو
رێكان سه‌باح
روانگه‌ی پرسینی ئه‌م پرسیاره‌ی كه ده‌لێت” له سێ خوڵی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار سێ ده‌ستكه‌وتمان بۆ بژمێرن كه كورد تێیدا قازانجی كردبێت؟ هه‌ڵێنجراوی دونیا بینینێكی قوڵه، به هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌م شانۆ سیاسیه‌ی كه له به‌غدا روویدا دا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماردا رووچووه و له خۆیه‌وه نه‌هاتووه، بۆیه وه‌ڵام ئه‌م پرسیاره، ئه‌گه‌رچی بۆ كاتژمێری ئێستای “ئارپێچی ته‌قاندنی خۆشی یه‌كێتی” هیچ هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵام دونیابینینی ئه‌م پرسیاره، له چیرۆكێك هاتووه، كه پێده‌گوترێت”چیرۆكی گه‌مژه‌ترین پاشا له جیهان، له‌وانه‌شه زۆربه‌مان گوێمان له‌گێرانه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆكه بوبێت، كه باوكێك ده‌یه‌وێت باشترین كوری تاقی بكاته‌وه، له‌نێو حه‌وت كوره‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی جێگاكه‌ی بگرێته‌وه، پێیان ده‌لێت، برۆن گه‌مژه‌ترین كه‌سم بۆ له‌م دونیایه ببینه‌وه، ئه‌وه بوو كوره‌كانی به‌دونیادا بڵاو بوونه‌وه، بۆ ده‌ست نیشان كردنی گه‌مژه‌ترین “مرۆڤ” هه‌ریه‌كه‌و به‌دوایی دوزینه‌وه‌ی گه‌مژه‌ترین مرۆڤی دونیاوه بوو، كورێك له‌و حه‌وت كوره رێگای ده‌چێته ناوچه‌یه‌ك، كه چوارساڵ جارێك پاشایه‌كیان هه‌ڵده‌بژارد و پاش چوارساڵهكه پاشاكه‌یان له سێداره ده‌دا، واتا هه‌ر له‌م ناوچه‌یه كاتێك چوارساڵ داده‌هات، له‌شوێنێك ئاهه‌نگ بوو له شوێنێكی تر شین و گریان بوو، بۆیه ئه‌م چیرۆكه ده‌كاته چیرۆكی دۆزینه‌وه‌ی گه‌مژه‌ترین كه‌سی دونیا بۆ باوكی، ئه‌وه بوو ئه‌م كوره‌یان ده‌بێته جێگره‌وه‌ی باوكی حه‌وت كوره‌كه” دیمه‌نی ئێستای سیاسی هه‌مان ئه‌و ئاهه‌نگ و سه‌مایه‌یه كه یه‌كێتی ده‌یكات، به‌س پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌م چیرۆكه كه خۆی له‌م سێ پرسیاره‌دا مه‌لاس داوه، چی بۆ چوار ساڵی یه‌كێتی هه‌ڵگرتووه”.
پێوه‌ری سیاسه‌تی سه‌ركه‌وت و شكه‌ست به ده‌رئه‌نجامه‌كه ده‌كرێت، واتا ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێت كه له‌شكرێك میدیا و نووسه‌ری بۆ خراوه‌ته روو هه‌ریه‌كه و به‌شێوازی جیاواز وشه ده‌رده‌برن و ده‌نووسن، به‌ڵام له یه‌ك ته‌عبیردا ئاراسته ده‌بێت كه گوایه مۆدێلێكی سیاسه‌تی نه‌وه‌ی نوێی تاڵه‌بانی ده‌خرێته روو كه سه‌ركه‌وتوو بووه به‌سه‌ر پارتی” جارێكی تر بالۆنێكی به‌تاڵ و دۆراو شكهستخواردووه، چونكه دواجار پرسیاره سه‌ره‌كیه‌كه ئه‌وه‌یه، ئایا له‌م چوارساڵه‌دا ئه‌م باوه‌ره كه پۆستی سه‌رۆككۆمار له ئێستادا چ ده‌ستكه‌وتی هه‌یه؟ ده‌چێته قۆناغی ئه‌وه‌ی، ئایا چ زیانێكی هه‌بووه؟ بۆیه ئه‌م پرسیارانه هه‌ڵگری په‌یامێكی روونه كاتێك پۆستێك له‌سه‌ر پشكی كورد زیانی هه‌بێت بۆ كورد هیچ پێویست ناكات له‌ژێر ناوی كورد زیان به‌كورد بگه‌ێنرێت، كه‌وایه هه‌مان ئه‌و په‌یامه‌ی كه سه‌رۆك بارزانی گوتی، تێكشكاندنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری عێراق له‌ناو كوتله كوردستانیه‌كان له به‌غدا به‌زیانی كورد ته‌واو ده‌بێت، تێگه‌یشتنی بۆ نه‌كرا به باشی هه‌ڵنه‌سه‌نگێنرا، بۆیه یه‌كێتی چوو بۆ خواردنه‌وه‌ی ئه‌و پیاڵه ژه‌هره‌ی كه چوارساڵی دا بێت، ده‌بێت شین و رۆرۆی بۆ گه‌مژه‌ترین مرۆڤی دونیا بكات”.
یه‌كێتی به شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار چه‌ن ته‌وافقێكی له‌گه‌ڵ پارتی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه ” نێچیرڤان بارزانی” جێگری سه‌رۆكی پارتی زۆر به‌روونی باسی كردن، یه‌كێك له‌م خاڵانه، ئه‌وه‌یه، كه پارتی به‌هه‌مان نه‌فه‌س و مۆدێلی هه‌ڵبژاردنی سهرۆۆككۆماری عێراق مامه‌ڵه ده‌كات، كه‌وایه ته‌وافقی سیاسی هه‌ڵوه‌شایه‌وه، پارتی به قه‌باره‌ی خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌كات، دووه‌م: كاتێك پۆستی سه‌رۆككۆمار ده‌بێته خاڵی به‌هێزی به‌غدا دژی هه‌ولێر، بێده‌نگ ده‌بێت له پێشهڵكردنی ده‌ستوور به‌رامبه‌ر به‌كوردستان، ئه‌مه‌ش واده‌كات، دونیا ده‌ره‌وه چه‌واشه بكات به‌وه‌ی ئه‌وه‌تا نوێنه‌ری كورد له سه‌رۆككۆماره، كه‌وایه، بوونی ئه‌م پۆسته بۆ كورد زیانێكی زۆری گه‌یاندووه له‌گه‌لی كوردستان به‌تایبه‌تی پاش خیانه‌تی 16ئۆكتۆبه‌ر، بۆیه گرینگ نیه بۆ كورد بێت، زه‌مینه‌كه‌ش شكێنراوه، شیعه‌كانی عێراق “ته‌ها محێدینێكی تر” دێنن و نوێنه‌ری یه‌كێتی وه‌ك گه‌مژه‌ترین پاشا له جیهان له سێداره‌ی سیاسی ده‌درێت، بۆ ئه‌به‌د پۆستی سه‌رۆككۆمار ئه‌بێته ئه‌م خه‌وه‌نه شاعیرانه‌ی كه به‌مۆدێل بوونی سیاسه‌تی نه‌وه‌ی تاڵه‌بانی ده‌خرێته روو”.