ئەوەی لە بارەی جەنگی جیهانی یەكەم نایزانی لێرە بیخوێنەوە, سەد ساڵ دوای وەستانی جەنگی جیهانی یەكەم
100 ساڵ به‌رله‌ئێستا و له رۆژى 11-11-1918دا جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م “جه‌نگى مه‌زن” یه‌كێك لهخوێناویترین جه‌نگه‌كانى مێژووى مرۆڤایى كۆتایى هات، كه تێیدا ملیۆنان كه‌س كوژران و ملیۆنانى دیكه‌ش كه‌مئه‌ندام و برینداربون و به‌شێكى گه‌وره‌شى له نه‌خشه‌ى جیهان گۆڕى.
جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م كه له 28 ته‌مموزی ساڵی 1914 هه‌ڵگیرسا، ئه‌و جه‌نگه له ئه‌وروپاوه دهستیپێكردو پاشان ناوچه‌كانی دیكه‌ی جیهانی گرته‌وه و ماوه‌ی چوار ساڵ و شه‌ش مانگێكی خایاند.
شه‌ڕه‌كه ده‌ستیپێكرد كاتێك ئهرشیدۆك “فرانز فێرناندز” جێنشینی شاهانه‌ی نه‌مسا- هه‌نگاریا و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌لایه‌ن خوێندكارێكی سڕبی به ناوی “گافریلۆ پرێنسپ”ه‌وه تیرۆر ده‌كرێن، پاش ئه‌وه‌ش نه‌مسا وه‌ك ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی جه‌نگى دژی سڕبیا راگه‌یاند.
روسیاش كه هاوپه‌یمانی سڕبیا بوو، وه‌ك پاڵپشتی كه‌وته جموجۆڵ و ئه‌ڵمانیاش له دژی روسیا جه‌نگی راگه‌یاند و به‌وه‌ش جه‌نگه‌كه فراوانتر بوو، هۆكاری به‌شداریكردنی ئه‌و وڵاتانه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه، كه هاوپه‌یمانی به‌رگری له‌نێوانیاندا هه‌بوو، به‌پێی هاوپهیمانیهكهش ده‌بوو له‌كاتی هه‌ر هێرش و په‌لامارێكدا به‌رگرییان له یه‌ك بكردایه.
هاوپهیمانیهكان به‌مجۆره بوو:
(روسیا و سڕبیا، فه‌ره‌نسا و روسیا، ئه‌ڵمانیا و نهمساو هه‌نگاریا، ژاپۆن و به‌ریتانیا، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و به‌لجیكا)، نه‌مسا – هه‌نگاریا جه‌نگی له دژی سڕبیا راگه‌یاند و له‌به‌رانبه‌ردا روسیا وه‌ك به‌رگری له سڕبیا به‌شداری له جه‌نگه‌كه‌دا كرد و ئه‌ڵمانیاش له دژی روسیا جه‌نگی راگه‌یاند و دواتر فه‌ره‌نسا وه‌ك دژایه‌تی ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا-هه‌نگاریا جه‌نگی به‌رپاكرد.
ئه‌ڵمانیا له رێی به‌لجیكاوه هێرشی كرده‌سه‌ر فه‌ره‌نسا، كه ماوی 9 ساڵ بوو پلانی داڕشتبوو به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر خاكی فه‌ره‌نسادا، به‌ریتانیاش هاته نێو جه‌نگه‌كه و له دواییشدا ئه‌وروپا و ژاپۆن و ئیتاڵیا جه‌نگه‌كه‌یان فراوانتر كرد.
له ساڵی1916 شه‌ڕی ده‌ریایی ده‌كه‌وێته نێوان كهشتیگهلهكانی به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و سه‌رئه‌نجام ئه‌ڵمانیا كشایه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زیانێكی زۆری به كه‌شتیگه‌لی به‌ریتانیا گه‌یاند و له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌شتیه ئه‌ڵمانیه‌كان كه‌شتیه بازرگانه‌كانی نقوم ده‌كرد به‌مه‌به‌ستی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی به‌ریتانیا ئه‌مه‌ش بووه هۆی توره‌كردنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كانی ئه‌وانیشی گرته‌وه هه‌ربۆیه ئه‌مریكا چووه شه‌ڕه‌وه‌و به به‌شداریكردنیشی له جه‌نگه‌كه‌دا توانی ببێته مه‌زنترین هێزی سه‌ربازی له جیهاندا.
قوربانیه‌كانى جه‌نگه‌كه
له‌جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌مدا زیاد له 70 ملیۆن سه‌رباز كۆكرایه‌وه بۆ ئه‌و جه‌نگه و 9 ملیۆن جه‌نگاوه‌ر كوژران له‌كاتێكدا 7 ملیۆن كه‌سی مه‌ده‌نیش گیانیان له ده‌ستدا .
له گرنگترین هۆكاره‌كانیش بۆ هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگه‌كه
•كێبڕكێی پیشه‌سازی له‌نێوان ده‌وڵه‌ته ئیمپریالیزمهكانی ئه‌وروپا
•ناكۆكی نێوان وڵاتان بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ده‌ریاكاندا به تایبه‌ت لای به‌ریتانیه‌كان
•داگیركردنی مه‌غریب و ناكۆكییه‌كانی
•پێشبڕكێی چه‌كداری له نێوان هێزه ئه‌وروپی و ئه‌ڵمانیه‌كان
له گرنگترین ئه‌و روداوانه‌ی رویاندا
•جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م بووه هۆی روخاندنی چوار ئیمپراتۆری گه‌وره ئه‌وانیش ئیمپراتۆریه‌تى (عوسمانی، ئه‌ڵمانی، روسی و نه‌مسایی مهجهریی).
•له دوای جه‌نگه‌كه هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی (فینله‌ندا، لیتوانیا، ئهسترنیا و هۆڵه‌ندا) توانیان ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ رابگه‌یه‌نن.
له سه‌یرترین رووداوه‌كانی جه‌نگه‌كه‌ش
•له‌كاتی جه‌نگه‌كه سه‌ربازێكی به‌ریتانی رێگه‌یدا سه‌ربازێكی ئه‌ڵمانى هه‌ڵبێت ئه‌ویش “ئه‌دۆلف هیتله‌ر” بوو كه دواى بووه پێشه‌واى نازیه‌كان و واتریش دیكتاتۆرى ئه‌ڵمانیا كه ملیۆنان كه‌سى كوشت.
•تاكه شوێنێك كه زیانی به‌رنه‌كه‌وت ، ژووری سه‌ربازێكی فه‌ره‌نسی بوو.
•كۆترێك توانی ژیانی 194 پیاو رزگاربكات پاش ئه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی پێگه‌یاندن سه‌باره‌ت به مه‌ترسی ئه‌و شوێنه‌ی لێی بوون، له‌كاتێكدا كۆتره‌كه برینداربوو هه‌روه‌ها قاچێك و چاوێكیشی له ده‌ستدابوو.
•پیاوێك به‌هۆی گولهیهكهوه كه به‌ر سه‌ری كه‌وت هه‌رگیز خه‌وی لێنه‌كه‌وت تا ئه‌و كاته‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.
سودمه‌ندی یه‌كه‌م له جه‌نگ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بووه قه‌رزده‌ری یه‌كه‌م به وڵاتانی تر زۆرترین پێداویستی لێدهكڕدرا له‌كاتی شه‌ره‌كه‌و دوای كۆتای هاتنیشی.
جه‌نگه‌كه بووه هۆی زیانێكی زۆری جه‌سته‌یی و ده‌روونی كه پێشتر له مێژوودا روینه‌داوه، له‌گه‌ڵ چه‌ندین زیانی گه‌وره‌ی ماڵی به‌تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕی تێیاندا رویدا و چه‌ندین كێڵگه‌ی كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵی و هه‌زاره‌ها ماڵ وێران كران سه‌ره‌رای له ده‌ستدانی چه‌ندین كارگه‌ی پیشه‌سازی و كانه خهڵوزییهكان.
ئه‌نجامى جه‌نگه‌كه
ئه‌نجامى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م ئه‌وه‌بوو ئیمبراتۆریهتهكانى روسیا و ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا – مه‌جه‌ر و عوسمانى كۆتاییان هات و وڵاته‌كانى به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌مریكا ئیتاڵیا به‌هێزبوون و دواتر له‌كۆنگره‌ى پاریس بۆ ئاشتى له‌ساڵى 1919 مه‌رجه‌كانى خۆیان سه‌پاند و “كۆمه‌ڵه‌ى نه‌ته‌وه‌كان”یان پێكهێنا به‌ئامانجى رێگه‌گرتن له‌هه‌ڵگیرسانى جه‌نگێكى تر به‌ڵام به‌چه‌ند هۆكارێك شكستى هێناو له‌وانه‌ش ئه‌و مه‌رجه قورسانه‌ى كه به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیادا سه‌پێنران كه بووه هۆى ئه‌وه‌ى نازیه‌كان له‌و وڵاته بێنه سه‌ر حكوم و جه‌نگى جیهانى دووه‌م دروست بكه‌ن.
جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى گۆڕى كه تائێستاش كاریگه‌ری هه‌یه، له‌ساڵى 2914دا “گۆڤارى ماكلین”ى كه‌نه‌دى لهمانشێتى سه‌ره‌كیدا نوسى “هه‌ندێك جه‌نگ خۆیان ناوده‌نێنن، ئه‌مه‌یه جه‌نگى مه‌زن” هه‌روه‌ها له‌ئه‌مریكا جه‌نگه‌كه ناونرا جه‌نگى جیهانى، بۆ یه‌كه‌مجاریش ناوى جه‌نگى جیهانى له‌ساڵى 1914 به‌كارهێنرا له‌لایه‌ن فه‌یله‌سوفى ئه‌ڵمانى “ئێرنست هیگڵ” كاتێك وتى “هیچ گومانێك نییه كه مه‌ترسیه‌كانى جه‌نگى ئهوروبى ده‌بێته جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م به‌واتاى ته‌واوى وشه‌كه”.