بەهۆی پشتگوێ خستنی شنگاڵ و دەوروبەری لە لایەن حكومەتی عێراق بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری و ترس, لە كۆی 500هەزار كەس تەنها52 هەزاركەس گەڕاونەتەوە

 

دوای سێ ساڵ لە كۆنترۆڵكردنەوەی شنگال هێشتان شارەكە وەك وێرانە دەردەكەوێت. ھێشتا ھەزاران خێزانی كوردی ئێزدی لە ئاوەرایدا دەژین و كەمپەكان تاكە پەناگەیانە. بەپێی بەدواداچونی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، 100 ملیار دۆلار ناوچە كۆنترۆڵكراوەكان ئاوەداندەكاتەوە، بەڵام حكومەتی عێراق بێ پلان و دەستەوەستانە بەرامبەر ئەو ناوچانە. جگە لە چەند پڕۆژەیەكی وەك ئاوەڕۆ و رێگەوبان تاوەكو ئێستا كارێكی ئەوتۆی بەتایبەتی بۆ شنگال نەكردووە.

ئەگەرچی لە ئێستادا لەسەر راسپاردە و داوای كورد و سوننە، لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راسپێردراوە, كە یەكێك لە داخوازییە سەرەكییەكانی جێكردنەوەی بودجەیەكی تایبەتە لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2019 بۆ ناوچە كۆنترۆڵكراوەكان كاتێك لەگەڵ حكومەت دەست بە گفتوگۆ دەكەن.

لەكۆی 500 ھەزار دانیشتووی شنگال و شارۆچكەكانی دەوروبەری، تاوەكو ئێستا تەنیا 52 ھەزار كەس گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، ھۆكاری سەرەكی نەگەڕانەوەشیان نەبوونی ئاسایش، ئاو، كارەبا، خەرجی ئاوەدانكردنەوەی خانووەكان و بۆمبی چێندراوی داعشە.

Back to top button