كه‌ناڵی CNNـی ئه‌مریكی سكالای یاسایی له‌سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مریكا تۆمار ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به په‌یامنێرێكی كه‌ناڵی CNNـی ئه‌مریكی (جیم ئه‌كۆستا) ده‌ڵێت بێڕه‌وشت و بواری پرسیاری پێنادات وده‌بێته ده‌مه‌قاڵه‌یان ،دواتریش كۆشكی سپی بڕیاریدا، هاتنی ئه‌و په‌یامنێره قه‌ده‌غه بكات.
کەناڵی CNNـی ئەمریکی بێده‌نگ نه‌بوو سکاڵایی یاسایی لەدژی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کۆشکی سپی تۆمار ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ردانیكردنی كۆشكی سپی له پهیامێنێرێكیان قه‌ده‌غه كراوه.
كه‌ناڵی CNNـی ئه‌مریكی ده‌ڵێت : ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دژی پەیامنێرێکمان به ناوی جیم ئەکۆستا گیراوەتە بەر ئه‌گه‌ر پێشی پێنه‌گیرێت ،رەنگە لەدژی هەر دەزگایەکی میدیایی دیکە روو بدات و ئەمەش هەڕەشە لە دیموکراسی ئەمریکا دەکات.