ریال مەدرید پارەیەكی زەبەلاحی بۆ ئەستێرەكەی تۆتنهام ئامادە كردووە

ریال مەدرید پارەیەكی زەبەلاحی بۆ ئەستێرەكەی تۆتنهام ئامادە كردووە

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە هەوڵەكانی رازیكردنی كریستیان ئیریكسینی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی دانیماڕكی و یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بەردەوامە و بۆ گرێبەستكردن لەگەڵیشی بودجەیەكی زەبەلاحی ئامادە كردووە.

رۆژنامەی (ئیندیپێندینت) ئینگلیزی ئاشكرای كرد: بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید پەیوەندییان بە ئێریكسین كردووە بۆ ئەوەی لەگەڵی رێك بكەون هاوینی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ بكەن.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد كە یانەی شاهانە بۆ تەواوكردنی گرێبەستەكەی ئێریكسین بڕی 100 ملیۆن پاوەنی ئامادە كردووە.

گرێبەستی ئەستێرە دانیماڕكییەكە لەگەڵ یانەی تۆتنهام لە 2020 تەواو دەبێت، ئەمەش هەلێكی باشە بۆ ئەوەی یانەكە بتوانێ بەباشترین نرخ بیفرۆشێتەوە.

رۆژنامە ئینگلیزییەكە ئاشكراشی كرد كە چەند رۆژێك پێش ئێستا یانەی تۆتنهام دەستەوارەیەكی درێژكردنەوەی گرێبەستەكەی پێشكەش بە ئێریكسین كردبوو و ئامادەیی خۆشی پێشاندابوو مووچەی هەفتانەكەی بۆ بكات بە 250 هەزار پاوەن، بەڵام پێدەچێ كێشەی یاریزانەكە دارایی نەبێت بەڵكو دەیەوێ لە یانەیەكی گەورەتر لە یانەكەی ئێستای درێژە بە ژیانی وەرزشی بدات.

ئێریكسین لەلایەن یانەكانی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و بایرن میونشنی ئەڵمانیشەوە داواكای پێگەیشتووە، بەڵام ئەو خۆی ئارەزوو دەكات بۆ وەرزی داهاتوو لە ریزی یانەی شاهانە یاری بكات.

ئەگەر لە كۆتاییدا یانەی تۆتنهام ناچاربوو لە هاوینی داهاتوو دەستبەرداری ئێریكسین بێت ئەوا بە كەمتر لە 100 ملیۆن پاوەن نایفرۆشێ، بۆ ئەمەش بەرپرسانی یانەی شاهانە لارییان لەم نرخە نییە و ئامادەن ئەم بڕە پارەیە لەپێناویدا خەرج بكەن.

Back to top button