کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەش وھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت.

کەشناسی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی پێنجشەممە، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، تەنیا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی دھۆک ئەگەری بارانبارین ھەیە.

Back to top button