کەشناسی سەرجەم هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە .. شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو هەرێمی کوردستان دەکات .. سبەی شەممە…

ئەمڕۆ ھەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای ٤٨ کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەور دەبێت و ئەگەری دابارینی باران و بەفر و خۆڵ بارینیش ھەیە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە سنووری ھەولێر ئەگەری باران بارین ھەیە و لەناوچە شاخاوییەکانیش توندتر دەبێت، لەسلێمانی و دھۆک ئەگەری باران و بەفر بارینیش ھەیە و لە سنووری کەرکووک ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و بارانی پچڕ پچڕ ھەیە.

کەشناسی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی شەممە، لە ھەولێر ئەگەری باران بارین ھەیە و لەسلێمانی و دھۆک ئەگەری بەفر بارین ھەیە، ھاوکات لەکەرکووک ئاسمان ھەور دەبێت و ئەگەری پچڕ پچڕی باران ھەیە.

Back to top button