کەشناسی سەرجەم هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە .. شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو هەرێمی کوردستان دەکات .. سبەی پێنچ شەممە…

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی پێنج شەممە ، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، پاشان بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت، لەکاتەکانی ئێوارەشدا بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕێت، لەگەڵ بارینی کەمێک باران، لە ھەندێک ناوچەش لەکاتەکانی شەودا ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت.

Back to top button