پیلانی وابهستهگهیان به‌فه‌رمی راگه‌یاند…
ئامانج عه‌بدوڵا سوور
زیاتر له‌دووساڵه بودجه وقوتی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن مالكیهوهوبهراوێژی ده‌ستی ناوخۆیی كه‌سانی نزیك لهلاباڵهكه وبزوتنه‌وه‌ی گۆران براوه ئه‌وه تاكتیكی هه‌لپه‌رستانه‌ی دوژمن بوو هه‌ربۆئه‌وه‌ی به‌سیاسه‌تی برسی كردن هاوكێشه‌یه‌ك بهێننه ئاراوهوچهماندنهوه بۆعێراقی لێ شین بكه‌ن.
گۆران وهاوردیفه وهاورێگاكانی عێراقچێتی زۆریان مه‌به‌ست بوو ته‌شت به‌سه‌ر تاریكی دا بگرن نه‌یانزانی به‌رۆژی رووناك (ئهحمهدبهدری ) له‌لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌موو پیلانه‌كه به‌دوی یه‌كدا حونجه ده‌كات .
ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د به‌دری رایگه‌یاند ئهوریسكهی گۆران وباڵێكی یه‌كێتیه كه زیاتر له‌په‌نجا ساڵه بۆی ده‌كۆشن وئالودهبوون بهوابهستهگی عێراق ونیازمهندن هه‌موو هه‌رێمی كوردستان وبه‌تایبه‌تی پارێزگای سلێمانی بهژهنگی عێراقی لهبهریهكههڵوهشاو ره‌نگرێژ بكه‌ن.
رك وكینه‌ی سیاسی هه‌رگیز هیچی لێ به‌رهه‌م نههاتوهوهلێ شكستی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆی دا هێناوه ئاخر ئهوئهجندایهی گۆران وهاورێگاكانی گرتویانه‌ته بوغزی مێژوویی تهنیوهیهتی بگره برستی لێبریوه كه‌چی مه‌به‌ستیانه میله‌تێك بهرهوئهوشكسته قورسه ئاراسته بكه‌ن.
هه‌روابووه ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت به‌تاكتیك ده‌كات ره‌هه‌ندی نیه ئه‌وكات وه‌ك ئێستای ئه‌م دووحزبه تهیاركراوهی كن مالكی په‌ناده‌گرن به‌و پیلانه‌ی لانی كه‌م گره‌و له‌سه‌رژیانی شارێك بكه‌ن وبهرهوكهلاوهكهی عێراقی به‌رنه‌وه ئه‌مه له‌كاتێكدایه نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه به‌گشتی له‌به‌رده‌م ئاڵوگۆری گه‌وره‌دایه وسه‌ربه‌خۆیی وراگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان به‌نه‌خشه‌ی رێی سه‌رۆك بارزانی هێجگار نزیكه.
له‌وه‌ها دۆخێك‌دا بزوتنه‌وه‌ی گۆران وهاورهدیفهكانی لهمشتێك ئاوی لێڵی عێراقی دا شڵپ و وریانه وبهفاڵگرتنهوهی سیاسه‌ت ده‌كه‌ن وله‌نێو په‌رله‌مانی عێراقی دا هاوار بۆعێراقچێتی ده‌كه‌ن ودورشم بۆ باڵای شكست ده‌ڵێن.
سه‌ربه‌خۆیی مافی بێ چه‌ند وچونی هاونیشتیمانیانی كوردستانه وتێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆكی كوردستان دیزانی ده‌كات وئه‌سته‌م ده‌كاته واقیع و ئهوتابۆوترس ودڵهراوكێیهی شكاندكه له‌سه‌ر پرسی ده‌وڵه‌تی كوردستان هه‌بوو.
دژایه‌تی كردنی پرسی سه‌ربه‌خۆیی به‌پاساوی ئابوری رێك خیانه‌تێكه ئاولێڵ ناكات وهیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت مێژووی ده‌وڵه‌ت به‌ر له‌دراو بووه شكۆی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان له‌و سه‌ربه‌خۆیی دا ئاوێته بووه ،له‌وڵاتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا ده‌بینه خاوه‌نی ئابوریه‌كی پتهوومهحكهم ئه‌مه‌یه خواستی نیشتیمانی وداوای ره‌وا .