كاریگەری مۆبایل لەسەر توانای سێكسی پیاوان
پیاوان كاتێك دووچاری كێشەی سێكسی دەبنەوە و توانای سێكسیان لاواز دەبێت بە خێرایی روودەكەنە پزیشك بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر
بابزانین كاریگەری مۆبایل چی دەبێت كاتێك پیاوان مۆبایلەكانیان لەنزیك ڕانیان یان كۆئەندامی نێرینەیان دادەنێن وكاریگەری چی درووستدەكات لەسەر توانای سێكسیان؟
پزیشكان پێیان وایە یەكێك لەهۆكارەكانی كێشەی لاوازی توانایی سێكسی پیاوان ئەو مۆبایلەیە كەپیاوان لە ناو گیرفانی پانتۆڵەكانیاندا هەڵیدەگرن ، هەرچەندە لە درووستكردنی مۆبایلە زیرەكەكانە پێوەرە تەندروستیەكان لەبەرچاو گیراوە ،بەڵام پزیشكان ئامۆژگاریمان دەكەن مۆبایل نەخەینە گیرفانی پانتۆڵەكانمانەوە.
بەگۆێرەی تۆێژینەوەیەكی زانستی كە سایتی ئێن سی بی ئای سەنتەرەی كرملی پزیشكی لە ئیسرائیل ئەنجامی داوە دەركەوتوە لەسەرتای سەدەی 21 ەوە بڕی سپێرم لە پیاوان كەمی كردوە.
راپرسێكە كە لەسەر 110 پیاوكراوە وپرسیاریان لێكراوە لە بارەی ژیانی سێكسیانەوە لەگەڵ ئەنجامدانی پشكنین بۆ سپێرمی پیاوان دەركەوتەوە ،ئەو پیاوانەی كە مۆبایلەكانیان لە گیرفانی پانتۆڵەكانیان هەڵدەگرن بڕی سپێرم وتونای سێكسیان كەمی كردوە.
پزیشكان پێیان وایە شەپۆلی كەهرۆموگناتیسی فاكتەری بەرزكردنەوەی نەزۆكی و كێشەكانی توانای سێكسی پیاوانە .