ئەگەر ئامێرەکانی وشککردنەوە بەکاردەهێنیت، ئەم رێنماییانە بخوێنەرەوە

وشککردنەوەی قژ ڕەنگە کارێکی هەمیشەیی بێت و بەردەوام ئەنجامی بدەین لەدوای خۆشتن و مەلەکردن، بەتایبەتیش لەوەرزی سەرمادا بۆ ئەوەی خێراتر قژمان تەڕی نەمێنێت و بەهۆیەوە تووشی سەرمابوون نەبێت.

بەپێی هەواڵێکی foochia بەکارهێنانی ئامێری وشککردنەوە بێ زیان نییە و ئەگەر ئاگادارنەبیت زۆرترین زیان بە قژ دەگەیەنێت و شێوەی قژ ناشرین دەکات و تاڵەکان بەسووتاوی بژی دەردەخات.

پێش بەکارهێنانی ئامێری وشککردنەوە ئەم ڕێنماییانە لەبیرمەکە:

1-لەدوای خۆشتن خێرا ئامێرەکە مەهێنە هەوای گەرم مەکە بە قژتدا، بەڵکو دەبێت بە قوماشی لۆکە یان خاولی تەواو ئاوی قژ هەڵبمژیت.

2-بەکارهێنانی کرێمێک یان دژە گەرمیەک زۆر گرنگە، بەڵام بێگومان بەپێی جۆری وشکی و چەوری قژت، بۆ ئەوەی کەمترین زیان بە قژ بگەیەنێت.

3-هەوڵبدە هێندە دەست نەخەیتە قژتەوە و چەند جارێک دەست لەنێو بێخی قژتدا نەجوڵێنیت لەکاتی وشککردنەوە، چونکە قژەکە لاواز دەکات.

4-باشترە پێش خەوتن ئامێری وشککردنەوە راستەوخۆ بەکارنەهێنیت، چونکە قژت ئاڵۆز دەکات وەک تۆڕێکی لێک ئاڵاو، ئەگەر ناچاریش بوویت دواتر کرێمی ڕێککردن یان قوماشی تایبەتی هەیە وەک کڵاو لەدوای گەرماو بەکاردێت ئەو بکە بە قژتەوە.

Back to top button