پیلانگێری یەکێتی دژی مووچە و بوودجەی فەرمانبەران و هەرێمی کوردستان سەلمێنەری چیە؟

نیاز حاجی

ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ ھەرێمی کوردستان بەشێک بوو لەو رێککەوتنە سیاسیەی کەلەکاتی پێکھێنانی حکومەتی بەغدا لەنێوان ھەرێم(پارتی) و لایەنەکانی پێکھێنەری حکومەتی بەغدا لەسەری رێککەوتبوون، لە رێککەوتنەکەدا لە ھەردوو حاڵەت دا کە ئەگەر ھەرێم پارەی نەوت بنێرێ یاخود نەینێرێ لەسەری ریککەوتوون، ئەو رێککەوتنەش لەکاتی دارشتنی یاسای بودجەدا رەنگی دایەوە .

ئەوانەی کە ئێستا باس لەو بابەتە دەکەن کە گوایە بەغدا بودجە نانێرێ، سەلمێنەری ئەوەیە کە ئەو میکرۆبانە ھیچ رۆڵێکیان نەبووە لە گەڕاندنەوەی بودجە و موچە و ھەڵگرتنی پاشەکەوت، ھەروەھا ھیچ رۆڵێکیشیان نابێ بۆ دانەوەی قەرزی پاشەکەوتەکە لە ئایندەدا.

لەدوای دارشتنی یاسای بودجە زۆر موزایەدەمان لەو شیرپەنجە و میکڕۆبانەی ناو کورد بینی کە خۆیان بە خاوەنی ئەو کارەو ئەو سەرکەوتنە دەزانی، بەو ھەڵوێستەی ئێستایان خۆیان ئەو درۆیانەی پێشووی خۆیان بەتاڵکردەوە و سەلماندیان کە تەنھا پارتیە خاوەنی گێڕانەوەی ئەو مافە کە پێشتریش بە پێشنیاری ھەر ئەوان زەوتکرابوو.

وەک پێشتر ھەر ئەوان بڕیان، ئێستاش پێیان بکرێ دەیبڕنەوە چونکە ئەوانە تەنھا بۆ گورزوەشاندن لە کورد و دۆزەکەی خۆلقێنراون.

پرسیار ئەوەیە…..
دوای ئەوەی گوێبیستی ئەو لێدوانانەیان بوین، کەسمان لە زۆنی بێ دایک و باوک نەبینی بێتە سەر شەقام ھەڵوێستێک لەدژی ئەوانە دەرببڕێت، ئەی پێشتر ھەر ئەوان نەبوون ئامادە بوون ھەموو شتێکیان بە موچە بگۆڕنەوە؟
دەی با بزانین چی دەکەن؟
وای لێ ھاتووە لە بەغدا ، کورد لەجیاتی چاوی لەسەر جموجۆڵی لایەنە عەرەبیەکان بێ، دەبێ چاوی لەسەر پەرلەمانتارەکانی یەکێتی بێ چونکە ھیچ جێگای متمانە نین ھەر خەریکی پیلانگێرانن لەدژی کورد!

Back to top button