چەوری خوێن چۆن دروست دەبێت و چۆن چارەسەری دەكەیت؟
زۆربوونی چەوری خوێن یەكێكە لە زۆرترین نەخۆشییەكان ..
ئەو كەسانەی كە قەڵەون یان كێشی زیادییان زۆرە لە جەستە دا، كەسانێك كە لە خواردنەكانیاندا تا ڕادەیەكی زۆر لە چەوری كەڵك وەردەگرن، جگەرە دەكێشن یان لە بنەماڵەكەیاندا كەسانێك كە چەوری خوێنیان هەیە ئەوە ئەگەری توشبوونیان بەو نەخۆشییە زۆرە.
بەڵام بۆ هەر كەسێك ئەگەری ئەوە هەیە كە چەوریی خوێنی بچێتە سەر بە بێ ئەوەی نیشانە یەكی هەبێت.
چەوریی خوێن ئاسەواری زۆری هەیە وەك:
تووشی نەخۆشی شەكرە بوون: چەوری خوێن تا ڕادەیەكی زۆر دەتوانێ ببێتە هۆی ئەوەی كە نەخۆشی شەكرە بەدی بێنێت بە هۆی ئەوەیكە كاروباری سووتان و سازكردنی شەكر لە خوێندا تووشی هەڵە دەكات.
گیرانی دەمارەكانی خوێن: هەرچی چەوری خوێن زیاتر بێت ئەوە بە هۆی ئەو چەورییەوە دەمارەكانی خوێن دەگیرێن و ئەگەری دروست بونی جەڵدەی دڵ و جەڵدەی دەماخ زیاد دەکات
نەخۆشیی جەرگی چەور: ڕاستە، زۆربەی هەرە زۆری نەخۆشەكانی چەوریی خوێن جەرگیان چەور دەبێت و تەنانەت ئەو چەورییە بە ڕێژەیەكی زۆر لە جەرگیاندا دەمێنێتەوە.
فشاری خوێنی سەرێ: یەكێكی تر لە ئاسەوارە ناخۆشەكانی چەورییە.
ڕێژەی ئاسای لەخوێندا
☜ کۆلیستڕۆڵ بەشێوەیەکی گشتی لەنێوان 200- 239 gm/ dl
☜ ڕێژەی HDL بۆ پیاوان لەنێوان 40- 50 gm/ dl ئاساییە بەڵام بۆ ئافرەتان 50- 59 gm/ dl ئاساییە
☜ ڕێژەی LDL لەنێوان 100- 129 gm/ dl ئاساییە
☜ ڕێژەی چەوری ترای گلیسرید لەنێوان 150- 199 gm / dl ئاساییە
خۆپاراستن و چارەسەر
بۆ دەرمانكردنی ئەو نەخۆشییە بە گشتی پارێزی زۆر سەخت دەدرێت بە نەخۆش و لەگەڵ ڕاگرتنی ئەو پارێزە تا ڕادەیەك نەخۆشییەكە كەم دەكات، یانی ئاستی چەوریی خوێن دێتە خوارێ. باشترین دەرمانی چەوری لە ئێستای زانستی پزیشكیدا “مێدفۆرمین”ە كە ناهێڵێ چەوری بچێتە ناو خانەكانی خوێنەوە. لە گیا و دەرمانە سروشتییەكاندا بیبەر زۆر بە سوودە بۆ هێنانە خواری چەوری لە خوێندا، بەڵام بە گشتی خۆ پاراستن لە خواردنی چەور، نەخواردنی ژەمە خێراكان، خواردنی ڕێژەیەكی زۆر لە سەوزەی شیوت و هەروەتر خواردنی بەڵاڵوك، تووی شیرین و هەنار دەتوانن دەرمانێكی باش بن بۆ هێنانە خواری چەوریی خوێـن