بزانە خواردنی هێلکە دەبێتەهۆی توشبوونت بە چ نەخۆشییەك

زانکۆی Northwestern ئەنجامی توێژینەوەیەکی پزیشكی بڵاوکردەوە، کە تێیدا مەترسی خواردنی هێلکە ئاشكرادەکات.

توێژەران رایدەگەینن یەک هێلکە، 185 ملیگرام کۆلیستڕۆڵی تێدایە ئەگەر 3 بۆ 4 هێلکەش لە هەفتەیدا بخورێت، ئەوا رۆژانە 300 ملیگرام لە کۆلیستڕۆل بەرزدەکاتەوە، ئەمەش کاریگەری گەورەی هەیە لە سەر توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ  و مردنی پێشوەخت.

توێژینەوەکە لە نەتەوەیەکگرتوەکان، لەسەر 29 هەزار کەس ئەنجامدراوە، کە کراون بە 6 گروپی جیاوازەوە و17 ساڵی خایاندوە، لەو ماوەیەدا بەهۆی خواردنی هێلکەوە، 5400 حاڵەتی توشبون بە نەخۆشییەکانی دڵ هەبوون و 1302 کەسیش لە تەمەنێکی کەمدا گیانیان لەدەستاوە.

فیکتۆر هۆنگ توێژەری سەرەکی توێژینەوکە دەڵێت، هێلکە بەتایبەت بۆ منداڵەکان، سەرچاوەی سەرەکی کۆلیستڕۆلە لە خوێندا.هۆشداریش دەدات لەوەی ئەگەر رۆژانە کۆلیستڕۆڵی خوێنت 300 ملیگرام بەرزبێتەوە، ئەوا لە3.2٪ ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات و 4.4٪ مردنی پێشوەخت روودەدات.

فیکتۆر هۆنگ تیشكیشی خستەسەر ئەوەی ئەگەر نیو هێلکەش بخورێت لە رۆژێکدا،  ئەوا لە1.1٪ ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکات و 1.9٪ مردنی پێشوەخت روودەدات.

Back to top button