ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یێندرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ هەینی.124/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ ئاسمانی دوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵە هەوری جیاجیا، هەروەها ئەگەری نمەبارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.

هاوکات ئاسمانی دوو پارێزگای دهۆک و کەرکووک ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵە هەوری جیاجیا.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی شەممە13 4/2019، لە پارێزگاکانی هەولێر، کەرکووک و دهۆک و ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵە هەوری جیاجیا. هاوکات ئاسمانی پاریزگای سلێمانیش ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵە هەوری جیاجیا، هەروەها ئەگەری نمەبارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان.

 

Back to top button