پێشبینییەکانی کەشوھەوا بۆ ڕۆژی ھەینی ڕاگەیێندرا

ماڵپەڕێکی جیھانیی تایبەت بە کەشوھەوا، پێشبینییەکانی ڕەوشی کەشوھەوا لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژی ھەینی 26/4/2019 بڵاو دەکاتەوە.

ماڵپەڕی (accuweather)ی ئەمەریکی، کە ماڵپەڕێکی تایبەت بە کەشوھەوایە، بەردەوام کەشوھەوای چەندین ڕۆژی داھاتووی سەرجەم شوێنەکانی جیھان بڵاو دەکاتەوە، ئاماژەی بەوە داوە، کە سبەی ھەینی لە ھەولێر، سلێمانی و کەرکووک ئاسمان ساماڵ دەبێت.

باس لەوەش کراوە کە سبەی ھەینی لە دھۆک و ھەڵەبجە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونی ھەندێک پەڵە ھەوری جیا جیا لە ئاسماندا.

Back to top button