خواردنەوەی چای گەرم مەترسی شێرپەنجە زیاددەکات

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات خواردنەوەی چای گەرم دوو هێندە ئەگەری توشبون بەشێرپەنجە زیاددەکات.

بەپێی راپۆرتێکی سی ئێن ئێن، کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی لە نوێترین توێژینەوەی خۆیدا سەلماندویەتی خواردنەوەی چای گەرم ئەگەری توشبون بەشێرپەنجەی قوڕگ دوو هێندە زیاددەکات.

توێژینەوەکە لەناوچەی گوڵستانی باکوری رۆژهەڵاتی ئێران و بەسەرپەرشتی د. فەرهاد ئیسلامی ئەنجامدراوە و تیایدا نمونەی 50 هەزار کەس وەرگیراوە.

لەوبارەیەوە دکتۆر فەرهاد ئیسلامی، سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە رایگەیاندوە، ئەگەر پلەی گەرمی چا یان هەر خواردنەوەیەکی دیکە لە 60 پلەی سلیزی زیاتربێت و رۆژانە دوو کوپ زیاتر بخورێتەوە، ئەوا ئەگەری توشبون بەنەخۆشی شێرپەنجەی قوڕگ لەو کەسانەدا لەسەدا 90 زیاتر دەبن بە بەراورد بەوانەی کەمتر لەو رێژەیە دەخۆنەوە یان چاکانیان ساردترە.

ئەنجامەکانی توێژینەوەکە لە جۆرناڵی شێرپەنجەی نێودەوڵەتی بڵاوکراوەتەوە، و تیایدا ئامۆژگاری خەڵک دەکات چاو و قاوە و خواردنەوە زۆر گەرمەکان ساردبکەنەوە، پێش خواردنیان، چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر خانەکانی ناودەم و قوڕگ دروست دەکات.

Back to top button