ھەولێر- دێگەڵە كەسێك گیانی لەدەستدا

لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لەسەر رێگەی ھەولێر- دێگەڵە كەسێك گیانی لەدەستدا و كەسێكی دیكەش برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆی كۆیە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: “ئەمڕۆ ئەمڕۆ 2/6/2019 لە رێگەی ھەولێر نزیک بازگەی دێگەڵە لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (مان ترێلە و نیسان پیكاپ)، شۆفێری پیکاپ گیانی لەدەستدا و سەرنشینەکەشی زامدار بوو”.

وەك لەو راگەیەندراوە روونكراوەتەوە: “ھۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ بێ ئاگایی و کەمتەرخەمی شۆفێری ترێلە، چۆتە رێڕەوی بەرامبەر و بۆتە ھۆی دروست بوونی ئەو رووداوە”.

Back to top button