لێگرتنەوە لە کافایین ئەم نیشانانەی دەبێت

بەکارهێنانی کافاین بە ڕۆژانە و بۆ ماوەیەکی درێژخایەن و ڕاگرتنی خێرای کافایین یان کەمکردنەوەی بەکارهێنانی لەناکاو دەبێتە هۆی دروستبوونی سیان یان زیاتر لەم نیشانانەی لای خوارەوە:
- سەرئێشە
- ماندووبوونی ئاشکرا یان خەواڵوویی
- میزاجێکی خەمۆک و بێزار
- گرفت لە هۆشپێدان یان تەرکیز
- نیشانەی هاوشێوەی ئەنفلۆنزا (دڵتێکەڵهاتن، ڕشانەوە، ئازاری ماسولکە)
ئەم نیشانانە دەبێت هۆی دابەزین یان گرفت لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی و پیشەیی یان بوارە گرنگەکانی تری ژیان.