زێدان بۆ به‌رشه‌لۆنه‌: واتان لێده‌كه‌ین به‌رچاوی خۆتان نه‌بینن

خواكوڕك

رۆژی شه‌ممه‌ له‌میانی یاریه‌كانی خولی ئیسپانی یاری كلاسیكۆ له‌ نێوان به‌رشه‌لۆنه‌ و ریال مه‌درید له‌ نێویاریگای سانتایگۆ بێرنابیۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌ ئێستاشدا لێدوانه‌كان له‌نێوان به‌رپرسانی هه‌ر دوو یانه‌ زۆر تووند بووه‌.

زێنه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ شاهانه‌كه‌ دوای سه‌ركه‌وتنی یاری شه‌وی دوێنی به‌سه‌ر یانه‌ی لیۆنیسا به‌ ئەنجامی (6 – 1) له‌ جامی شای ئیسپانیا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی گرێدا و رایگه‌یاند، بەهەموو شێوەیەك بۆ یاری كلاسیكۆ ئامادەین.

زێدان له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌نووسان له‌باره‌ی پلانه‌كانیه‌وه‌ ده‌ڵێت، تیپی ركابەر زۆر بەهێزە، بەڵام دڵنیاتان دەكەمەوە كە وایان لێدەكەین هەست بە تەنگ و چەڵەمەییەكی زۆر بكەن لەنێو یاریگادا و شێوازی یاریكردنی خۆمان دەسەپێنین.

Back to top button