كه‌شناسی هه‌رێم: بارانبارین دەست پێدەكات
ئه‌مرۆ شه‌ممه 14 ى 9 ى 2019 ، بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان ره‌وشى كه‌ش و هه‌واو پله ى گه‌رمی 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاو كرده‌وه
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مرۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێ، بەرزترین پلەی گەرما له‌پارێزگاكانى هه‌رێم به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
ھەولێر 37 پله‌ی سلیزی ، سلێمانی 33 پله ، دھۆك 36 پله ، له‌پارێزگای كەركووكیش 38 پلەی سیلیزی دەبێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ، سبه‌ى یه‌كشه‌ممه 15 ى 9 ى 2019 ، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی ھەوری تەواو دەبێت و نمە باران دەبارێت.