كاتژمێرێك كەسێك لە مردن رزگار دەكات

كاتژمێرە زیرەكەكەی ئەپڵ، كەسێك لە مردن رزگار دەكات، ئەمەش دەبێتە جێگەی باسی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان و میدییاكان.

خاوەنی ئەم وێنەیە كاتژمێری ئەپڵی لەدەستدا بووە، پیاسەی شاخەوانی بە پاسكیل كردووە، لە شوێنێكی بەرز دەكەوێتە خوارەوەو تووشی پێكانكی مێشك دەبێت.

بە پێی ھەژمارى فشارى خوێن و لێدانى دڵ ، کاتژمێری ئەپڵ دەزانێت كە خاوەنەكەى لە شوێنێکی بەرز جوڵاوە بۆ شوێنێکی نزم بە خێراييەكى زۆر و فشارى  خوێن و لێدانى دڵى گۆڕاوە، بۆیە یەکسەر نامەیەکی ئاگادارى بۆ ئەو ژمارانە ناردووە كە خەزن كراون لەلايەن خاوەنەکەیەوە بە ژمارەى فرياكەوتن و فرياگوزارى، يەكێک لە نامەكان وەک لە وێنەكەدا ديارە، بۆ كوڕى خاوەن کاتژمێرەکە نێردراوە كە ئاماژە دەكات كە باوكى كەوتووە لە شوێنێكى بەرزەوە لە فڵان شوێن بە GPS، كاتێک كوڕەکە دەچێتە شوێنی مەبەست ديارە دەبینێت كە ئوتومبێلی فرياگوزارى باوكى بردووە بۆ نەخۆشخانە چونکە ئەوانیش ھەمان نامەيان پێ گەيشتووە، پياوەكە سەلامەت بووە و فرياگوزارى پێويستى بۆ كراوە.

Back to top button