بەرپرسێکی پارێزگای دیالی ڕایگەیاند داعش دەستی بەسەر گوندێكی ئەو شارە داگرت

بەرپرسێکی خۆجەیی لە پارێزگای دیالە ئەوڕۆ چوارشممە کەوتنی گوندێك بە دەست چەکدارانی داعشی ڕاگەیاند و هۆشداری دا لە شەپۆڵێکی کۆچ کردنی خەڵکی گوندەکانی دەورووبەری لەو بارەیەوە حارث ڕوبەیعی بەڕێوەبەری شارووچکەی ئەبو سێدا گوتی گوندی مخێسە کە دەکەوێتە دەورووبەری ئەبو سێدا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی دیالە کەوتە دەست تیرۆریستان و هەڵاتنی خەڵکەکەی بەهۆی هەڕەشەکانی داعش.

جگە لەوەش 19 کەسی دیکە کوژران بەهۆی بوردوومانی فڕۆکە جەنگیەکان کە شاری سەرێ کانی و دەورووبری و گوندی رێحانەی کردبووە ئامانج و لە نێوان کوژراوەکان دا ژنێك و دوو ڕۆژنامەوان هەبوون و ئەم ڕوانگەیە ئاماژەی دا کە چەندین شاروچکە و گوند ئێستا چۆڵ کراون.

سەرچاوە : الحدث نێت

 

Back to top button