ئەوان لەسەرۆكی هەرێم تێناگەن یان خەمی پیلانەكەی ئەردۆگانیانە

رێكان سەباح
 
جارێكی تر هەرزە سیاسی و بەناو نووسەر و جۆڕێك لە پەرلەمانتارەكان دەستیان كردۆتەوە بە زۆرگوتنێكی بێ كەلك و زیاد گوتنێكی نەخوازراو لەسەر دیداری میری و گوتارەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) زۆر گوتنەكە لە مەشهەدێكە، لە خەمێكی قوڵی ئەردۆگان و پیلانەكەی دا سەردەردەكات، ئاخر زۆر گوتنی و تەنها گوتن لەمرۆ دا ئەو دێمەنە قێزەونەیە كە لە رابردوودا خەڵكی بێزار كردووە و لە ئێستادا بۆتە بەشێك لە كەمینەیەكی ناشرین، بۆیە ئەگەر بێ وەڵام بێت باشتر،  بەڵام كاتێك بابەتێك دێتە سەر چەواشەكاری و هەوڵی چەواشەكردنی خەڵك، باشترە بەوەڵام و بەروونكردنەوە بۆ خەڵك قەڵمە بەگڕ بخرێت..
 
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە رۆژێكی پڕ لە چاڵاكی دا بۆ پاراستنی یەكرێزی گەلی كوردستان لە دیداری سێ سەرۆكایەتیەكە دەستی پێكردوو، لە دیداری كەسە یەكەمەكانی كوردستانەوە بۆ داوەتی گوتارێك لە كۆنفراسی میری كۆتای هێنا بە رۆژی 5ی 11ی 2019، ئەم رۆژە پڕ لە چاڵاكیەی سەرۆكی هەرێم بەگوتارێك كۆتایی هات كە زۆر كەسی بێزار كرد، چونكە ئەمانە سەردەركردنیان لە ئاڵۆزی و نەهامەتی و پەرش و بڵاوی گەلی كوردستاندا بووە، هەر لە رێگای ئەم نیازە تێكدەرانەدا باشتر خۆیان لە میدیاكان بۆ چەواشەكاری و بەلارێدا بردن دەناسێنن، چونكە تەنها ئەو رێگایە بەرژەوەندیە شەخسیەكانیان دەستەبەر دەكات”.
 
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دیداری میری دا بەروونی چەند رستەیەكی خستە روو، ئەویش روانگەیەكی واقیعی و دوور لە مزایەدە و پۆپۆلیستەكان، چونكە دۆسیەی رۆژئاوایی كوردستان و كۆمەڵكوژی گەلی ئێمە لە رۆژئاوایی باشووری كوردستان لە پارچەی نووساو بەدەوڵەتی سوریا، شایانی ئەوە نیە بكرێتە قوربانی مزایەداتی هیچ و لە عەقلیەتێكی هیچا نەخشەی ختووكەی هەستی نەتەوەیەكی ناتەندروستی پێ بدرێت كە مەبەست لێی شتێكی ترە، نێچیرڤان بارزانی گوتی، با ئێمە راستگۆیانە قسە بكەین و چیتر كەس تاوانبار نەكەین، با هەندێك واقیع بینانە لە مێژوودا بروانین و دەرسی لێوەربگرین و جورئەتی رەخنەگرتن لەخۆمان بكەین، هەروەها گوتی بیانووی توركیا بوونی پەكەكەیە لەسوریا، بەڵام پرسیار ئەوەیە بۆنی پەكەكە لەسوریا بۆچیە؟ سەرۆكی هەرێمی كوردستان خۆی بەوەڵام دێت و دەلێت، پەكەكە ویستی شەرعیەتی خۆی  لەسەر گەلی كورد وەربگرێت نەك شەرعیەت بۆ گەلی كوردستان وەربگرێت و تێكەڵاو كردنی دۆسیەی رۆژئاوایی كوردستان بە دۆسیەی شەڕی پەكەكە و توركیا ئەو ئەنجامە نەخوازراوانە بوونە، كە كەوتۆتە بەرچاوان”.
 
ئێستا چیتان هەیە بۆ ئەم روانگەیە؟ لە سەرەتای گرتنە دەستی دەسەڵات لە لایان گەلی ئێمە لەم بەشە بچووكە نووساوەی دەوڵەتی سوریا، كێن بەواقیع و دوور لە مزایەدات لە ناو رۆژئاوایی كوردستاندا بوونیان هەیە، ئەرێ پرسیار ئەوەیە، ئەوە چوار ساڵە هۆشداری  بە پەكەكە  دەدرێت و واقیعی رۆژئاوایی كوردستانی بۆ رووندەكرێتەوە، بە زمانێكی سادە و ساكار پێیان گوتراوە، بوونی ئێوە و تێكەڵاندنی  دۆسیەی گەلی ئێمە بە دۆسیەی بوونی دژایەتی پەكەكە و توركیا چارەنووسێكی مەترسیدار لە هەگبەی گەلی ئێمە دا دەبێت لە داهاتوو دا، بەڵام هەموو وەك جاران و قەوانە سواوەكەی تۆمەتبار كردنی پیاوی ئەردۆگانیان خستە پاڵمان، هەر رۆژە و بە قەوانێك ئەوانەیان تاونبار دەكرد كە دەیانگووت بوونی پەكەكە لەرۆژئاوایی كوردستان واتا كۆتایی هێنان بەدەستكەوتەكان، ئەمەش بۆ ئەوە بوو كە زیاتر دەرفەت بە ئەردۆگان بدرێت كە بە واقیعی خاك داگیر بكات و ئەزموونی رۆژئاوایی كوردستان دووچاری ئەم دۆخە بكات كە كردی، هەروەها پرسیار ئەوەیە ئێستا توركیا لەكوێی سوریایە بە بیانوی بوونی پەكەكە بوونی هەیە؟  ئەم هیچ لەبار نەبووانە هاتوونەتەوە و جارێكی تر دەلێن نابێت راستی و واقیعی رۆژئاوایی كوردستان بلێن و قەلسن بەوەی پیلانەكەی ئەردۆگان بۆ كۆتایی بە رۆژئاوایی كوردستان لەژێر ناوی دژایەتی پەكەكە دا بخرێتە روو، ئەوان كە تۆمەتباری سەركردە و سیاسەتمەدار و نووسەر، بە پیاوی ئەردۆگان دەكەن لەخەمی رۆژئاوایی كوردستانەوە نیە، چونكە خەمی ئەوان هەر ئەوەندیە كە بەرۆژی رووناك لە ئەزمەر بەبەرچاوی هەموو دونیا دوو بەرپرسی پەكەكەیان كوشت و نوقەیان لێوە نەهات و خەمی ئەوانیش هەر ئەوەندەی نوقەی كوشتنی دوو بەرپرسەكەی پەكەكە لە ئەزمەرە، بەڵام ئەوان گیرۆدەی ئاشكرا بوونی پیلانەكانی ئەردۆگانن كە لەژێر ناوی پەكەكە دا دەستی لە خنخناكەی گەلی ئێمە ناوە، خەریكی لەناو بردنی قەڵایەكی تری ئەرارات و كۆمەڵكوژیەكی تری گەلی ئێمەیە بە چەكی فۆسفۆری سپی “.
 
 
بەڵگە بۆ ئەم قسانە چیە؟ كە وادەكات ئەوان رووی راستیان لە خەمی پیلانەكەی ئەردۆگاندا خۆی نمایش بكات، پرسیار ئەوەیە ئایا ئەوان بەزانابوون، دەستبردنی ئەو واقیعە سیاسیەن، یان بەنەزانین و تێنەگەیشتن؟ خۆ ئەگەر پرسیار بكرێت ئایا هەموویان هەمان مەبەسیتان هەیە؟ لە واقیع گوتندا قەڵس و تومەتبەخشی پیاوی ئەردۆگانن ئەوانە كێن؟ بەوەڵام دانەوە تەنها ئەوە لەزاردا بەرجەستەیە، كێ گوتی پیاوی ئەردۆگان رێك پێچەوانەكەی راستە، خۆ ئەگەر وانیە بۆچی گرینگ نەبوو لەلایان كە سەرۆكی هەرێم  گوتی كە من لەگەڵ ژەنەڕاڵ مەزلووم كۆبانی لە پەیوەندی دام و دیداریشمان هەبووە، بەڵام بۆچی بۆ ئەوان گرینگ نیە ئەم قسەیە؟ چونكە لە بنەرەتدا ئەوان گیرۆدەی ئاشكرا كردنی پیلانەكەی ئەردۆگانن نەك خەمی گەلی ئێمە لە رۆژئاوای باشووری كوردستان لە سوریا، بۆ ئەوان كەی ئەوە گرینگە محەمەدی بە فۆسفۆری سپی سوتا و یان كۆمەڵكوژی ژن و مناڵ، ئەوان ئیبادەی خێزانی لەناو شاری سلێمانی نایان تەزێنێت و خەریكی هۆنینەوەی سیناریۆی جۆڕاو جۆڕن بۆ بەلارێدا بردن، چۆن خوێنی بەناحەق رژاوی محەمەدەكان دەیان تەزێنێت، ئەوان جۆڕ بوونەوەرێكن بە مناڵی پەروەردەی یەك ئاراستە كراون، بەدوای یەك ئاراستەن كێ دژی كورد بێت دۆستێكی خۆشویستی ئەوانە، بۆیە لێگەرێن ئەوان لە خەمی ئەردۆگان و پیلانەكەین”.
Back to top button