سودەکانی ڕۆشتن بە پێی پەتی بۆ تەندروستی لەش

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی دەركەوتووە كە ڕۆشتن بەپێی پەتی و بێ لەپێكردنی هیچ جۆرە پێڵاوێك، سودی بۆ لەش هەیە و ئەگەری توشبوون بە چەند كێشەیەكی تەندروستی كەمدەكاتەوە.

توێژینەوەكە لەلایەن چەند پسپۆڕێكی ئەڵمانییەوە ئەنجامدراوە و بۆیان دركەوتووەڕۆشتن بەپێی پەتی دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە دەوالی و هەوكردن، ئەمە جگە لەوەی سودی بۆ دڵ هەیە و سوڕی خوێن چالاك دەكات.

بەپێی توێژینەوەكە لەكاتی ڕۆشتن بەپێی پەتی، بڕێكی زۆر لە خوێن پاڵی پێوە دەنرێت بۆ دڵ، ئەمەش ڕێگری دەكات لە هەڵاوسانی پێ و توشبوون بە دەوالی قاچ، هەروەها بەهۆی ئەو چالاكبونەوەی سوڕی خوێن ئەگەری توشبوون بە جەڵتە كەمدەبێتەوە.

بەڕای پسپۆڕەكان ڕۆشتن بەپێی پەتی دەبێتە هۆی بەهێزكردنی ماسولكەكانی قاچ و پێ و پشت، هەروەها هاوسەنگی لەش ڕادەگرێت و ئەگەرەكانی كەوتنی لەناكاو كەمدەكاتەوە.

Back to top button