ساسان عه‌ونی: حكومه‌ت هیچ جیاوازیه‌ك له نێوان هیچ شارێكی كوردستان ناكات
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زیری شاره‌وانی و شاندێكی وه‌زاره‌ت سه‌ردانی سلێمانیان كرد له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له پارێزگاری ئه‌و شاره‌و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری سلێمانی كۆبوویه‌وه‌و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ی له شاره‌كه جێبه‌جێكراون یان پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌رئه‌نجامی ، دەرئەنجامی ئەو پێشنیارانەیە، كە شارەوانیەكان پێشكەشی دەكەن“.
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، ئامانج لەو سەردانەش كاركردن و لە نزیكەوە ئاگاداربونە لە فەرمانگەكانی سەربە وەزارەت.
وه‌زیری شاره‌وانی له باره‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری رایگه‌یاند ” پرۆژەكە گرێبەستی بۆ كراوە بەڵام بەهۆی بارودۆخی داراییەوە بەداخەوە نەتوانرا جێبەجێ بكرێت، ئێستا لە قۆناغی دوبارە پێداچونەوەدایە و لە ئەنجومەنی وەزیرانە، ئومێد دەكەین لەئایندەیەكی نزیكدا بەئاكام بگات چونكه شەقامی 100 مەتری یەكێكە لەپرۆژە زیندوەكانی سلێمانی و ئەو خنكاندنەی لە دەروازەی شاردا هەیە چارەسەری دەكات، “.
هەروەها وەزیری شارەوانی گوتی ” یاسای خانوە بێ تاپۆكانیش لەپاش گەڕانەوەی لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە بەهۆی چەند تێبینیەكەوە پەرلەمان كاری لەسەر كردوەو دەنگیان لەسەرداوە، چاوەڕێ دەكرێت بەفەرمی لە رۆژنامەی وەقائیعی كوردستاندا بڵاوبكرێتەوەو هەركات بەدەستمان گەیشت كاری لەسەردەكەین”.
سەبارەت بە پرسی جیاوازیكردن لە خزمەتكردنی نێوان پارێزگاكانی هەرێم، ساسان عەونی باسی لەوەكرد، هیچ جیاوازیەك نییە لەلای ئەوان و هەر پرۆژە و ئاسانكاریەك پێویست بێت وەزارەتی شارەوانی كەمتەرخەمی لێنەكردوە، پرۆژەكانیش پێشنیاری خودی شارەوانیەكانی شارەكانە و لەئێستادا پلانی سەرجەم شارەكان كۆكراوەتەوە و پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیران كراوە، هەركاتێك بڕیاردراو پارەی بۆ خەرجكرا بەپێی ئەولەویەت دەچنە بواری جێبەجێكردنەوە.