روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی هەولێر

 

دوای ئەوەی مالپەڕی خەندانی سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بابەتێکی لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵای کۆمەڵ بڵاوکردەوە کە لە ئاسایشی هەولێر سزای کادرانی کۆمەڵ دراوە، ئاسایشی هەولێر روواکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە.

لە روونکردنەوەیەکدا ئاسایشی هەولێر دەڵێت، “دوای بەدواداچوونیان لەسەر قسەكانی بەرێز (محمد حكیم) ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی، سەبارەت بە لێدان و ئەشكەنجەدانی ئەندامانیان لە ئاسایش و دوای پەیوەندی كردن بە خودی بەرێزیان دەركەوت كە ئەو حاڵەتانەی باسی كردووە لە هەولێر روویان نەداوە و سایتی خەندان بەمەبەست ئەمەی باسكردووە كە رووداوەكە لە هەولێر بووە و و روژاندنی ئەم بابەتەش مەبەستدار بووە”.

هەروەها ئاسایشی هەولێر لە روونکردنەوەکەی ئاماژەی بەوەکردووە کە”سایتی خەندان دەبوایە رەچاوی ئیتیكی رۆژنامەوانی بكردبایەو پێش بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە بەم شێوازە، رای بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش – هەولێری وەربگرتبایە”.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە روونکردنەوەکەیدا ئاماژەی بەوەش داوە، ” هاوتەریب لەگەڵ پاراستنی خەڵك و خاكی هەرێمی كوردستان، كارەكانیان لە چوارچێوەی یاساو بەپێی بنەماكانی مافی مرۆڤ بەجێ دەگەیەنێت.

Back to top button