بۆ تەندروستییەکی باشتر خواردنی فستق لەیاد مەکە

فستق یەکێکە لە خواردنە گرنگەکان، کە لە کۆمەڵی قیتامین و ماددەی گرنگ پێکهاتووە، سوودی گرنگی هەیە بۆ تەندروستی.

گرنگە رۆژانه گرنگی بە خواردنی فستق بدرێت، چونکه فستق دەوڵەمەندە بە چەندین ڤیتامین و ماددەی گرنگ هەیە، کە سوودی گرنگی هەیە بۆ تەندروستی لەش، سوودە گرنگەکانی فستق بۆ تەندروستی بریتیە لە.

خواردنی فستق بۆ تەندروستی گورچیلەکان باشە رێگری دەکات لە دروستبوونی بەردی گورچیلە، هەروەها فستق بۆ ئەو کەسانە باشە کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە، چونکه رێژەی شەکری خوێن دادەبەزێنێت.

خانمان دەبێت گرنگی بە خواردنی فستق بدەن، چونکە ئەندامی زاوزێی خانمان لە نەخۆشی دەپارێزێت، هەروەها سوڕی خوێن چالاک دەکات و رێگری دەکات لە توشبوون بە جەڵتەی مێشک.

Back to top button