سوارێز ته‌نیا به یه‌ك وشه وه‌سفی مێسی ده‌كات
لویس سوارێز هێرشبه‌ری ئۆروگوایی یانه‌ی بارسێلۆنا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه له كه مێسی نزیترین هاوڕێی ژیانیه‌تی، ده‌شڵێت: له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی یاریگه هاوڕێی یه‌كترین.
لێدوانێكی لویس سوارێز كه له پێگه‌ی OTROـی ئیسپانیا بڵاوبۆته‌وه كه تێیدا ده‌ڵێت: مێسی هاوڕێیه‌كی باوهڕپێكروای منه.
سوارێز ده‌شڵێت: كاتێك كه‌سێك ده‌بێته هاوڕێت، واتا متمانه‌ی ته‌واوه‌ت پێیه‌تی و زۆر قسه‌ی زیاتریش هه‌ڵده‌گرێت، من هه‌رگیز ئه‌وه‌م له‌بیر ناچێت كاتێك گه‌یشتمه بارسێلۆنا راسته‌وخۆ مێسی بووه دۆست و هاوڕێیه‌كی نزیكم، ده‌رگای هاوڕێیه‌تی خۆی بۆ كردمه‌وه، له نێو یاریگه و ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی هاوڕێیه‌تی له نێوانماندا هه‌یه.
لویس سوارێز ئه‌م وه‌رزه به‌شداریی له 23 یاری بارسێلۆنا كرد، 14 گۆڵ و 11 ئاسیستی تۆمار كرد، دواتر له چۆكی راستی تووشی پێكان هات و هه‌فته‌ی رابردوو نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا و پێشبینی ده‌كرێت تا نزیكه‌ی 4 مانگی دیكه نه‌گه‌ڕێته‌وه یاریكردن.