بۆ ئهم كهسانه سهمون خواردن زیانی ههیه
شارەزایەكی ئیسپانی لەبواری خواردەمەنییەكاندا رایدەگەیەنێت خواردنی سێ سەمون لەرۆژێكدا مرۆڤ توشی مەترسی زیادبوونی كێش و قەڵەوی دەكات.
لەوبارەیەوە رۆژنامەی “ئیندیپێندێنت”ی بریتانی لەزاری “میگیل مارتینیز”لەزانكۆی ناڤارا لەئیسپانیا رایگەیاند لەدوای ووردبونەوە لەداتاكانی تایبەت بە سەرفكردنی زیاتر لە9 هەزار سەمون دەركەوتوە ئەو كەسانەی كەرۆژانە سێ سەمونیان خواردووە زیاتر كێشیان زیادیكردوەو بەدەست گرفتی قەڵەوییەوە ناڵاندوویانە.
هەروەهابەرێژەی 40% بەبەراود لەگەڵ ئەو كەسانەی یەك سەمونیان خواردوەئەو شارەزایە راشیگەیاند سەمونی سپی كەلەجۆرێك ئارد دروستكراوە كەسپییە لەش خێراتر هەڵیدەمژێت رێنماییش دەدات كەئەو سەمونە بخورێت كەجۆرە جیاوازەكانی دانەوێڵە لەپێكهاتەكەیدایە.