کورد بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق نابێت، بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی دانیشتنی پەرلەمان نیو کاتژمێر دواخرا

 

دوای ئەوەی رۆژی پێنج شەممە نەتوانرا رێژەی یاسایی بۆ دەنگدان بەکابینەی نوێی عێراق تواوبکرێن،  ئەمرۆ بۆ جارێکی دیکە پەرلەمان کۆ دەبێتەوەو، تا ئێستا کورد ئامادەنیە بەشداری لە دانیشتنەکەدا بکات.

کەمێک بەر لە ئێستا محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ كابینەی نوێی حكومەتی عێراق گەیشتە پەرلەمان، بۆ بەدەستهێنانی متمانەی پەرلەمان بەڵام کوردو سونە ئامادەی دانیشتنەکە نین “.

بەپێی زانیاریەکان: “كورد بڕیاری نەداوە كە بەشداری لە كۆبوونەوەكەدا بكات بۆ متمانەدان بە كابینەكەی عەللاوی تائێستا 95 كەس ئامادەی كۆبوونەوەكە بوونە و رێژەی یاسای بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەكە تەواو نەبووە، بۆیە بڕیاردرا كۆبوونەوەكە بۆ نیو كاتژمێر دوابخرێت”.

 

 

Back to top button