ترەمپ : ئێران داوا بکات چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنای ئێرانییەکان دەکەیین
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکی فارسیدا ئاشکرای دەکات ، پریزیدێنت ترەمپ سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کرۆید 19 لە ناو ئێرانییەکاندا دەڵێت : ئێمە باشترین پسپۆڕ و ڕاوێژکاری پزیشکی جیهانمان لە بەر دەست دایە ، خۆشحاڵ دەبین بتوانین یارمەتی ئێرانییەکان بدەیین و لەو پەتایە ڕزگاریان بکەیین ، بەڵام چاوەرێی داوا کاری بەرپرسانی ئێرانین .
لە کۆتاییدا دنووسێت ، ترەمپ چاوەڕێی داوکاری بەرپرسانە با خەڵکی ئێران ئاگادار بن .