ئایە دەزانی خواردنی خوێ دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێش

توێژەرانی ئەمریكی دەڵێن توێژینەوەكانی پێشوو ئاشكرایانكردووە، كە خوێ هۆكارە بۆ ئەو كەسانەی بەهۆی بەرزیی فشاری خوێنەوە دەناڵێنن (زەخت)، بەڵام بوچونێكی تر دەڵێت خوێ دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێشی مرۆڤ. ئایا ئەمە ڕاستە؟

توێژینەوەكە لە گۆڤاری Hypertension بڵاوكراوەتەوە، نوسراوە: ئەو خواردنانەی خوێیان زۆرە دەبنە هۆی تینوێتی، ئەمەیش وا دەكات كەسەكە ئاوی زۆر بخواتەوە.

توێژینەوە كۆنەكان وای بۆ دەچوون، كە خوێ هۆكاربێت بۆ بەرزی فشاری خوێن، بەڵام توێژینەوە نوێیەكان سەلماندوویانە خواردنی ڕێژەیەكی زۆری خوێ، نەك زیانی نییە، بەڵكو سوودیشی هەیە، چونكە كێش دادەبەزێنێت.

بۆ سەلماندنی ئەم لێدوانانە، ناوەندی Beth Israel Deaconess  بە ڕابەری ستیڤن یۆراشیك لە ناوەڕاستی ویلایەتە یەكگرتووەكان، بەشێوەیەكی كرداری تاقیكردنەوەیان لەسەر چەند نەخۆشێك كرد، كە فشاری خوێنیان بەرزە.

توێژەران ئەوەیان ڕوونكردەوە، ئەو نەخۆشانەی فشاری خوێنیان بەرزبوو، ڕێژەی خوێمان لە خواردنەكانیان كەمكردەوە، ئەمەیش بووە هۆی ئەوەی كەتر هەست بە توێتی بكەن و كەمتر ئاو بخۆنەوە.

هەروەها ئەو خانانەی بەرپرسن لە هێشتنەوەی كێشی مرۆڤ بەجێگیری، نەیاندەتوانی هاوسەنگی خۆیان بپارێزن.

Back to top button