به هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌رده‌م دادگای حاجیاوه سێ كه‌س كوژران
دوای ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو له گوندێ:ی سنوری بێتواته كه‌سێك به هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كوژرا، ئه‌مڕۆ به هۆی شه‌ڕی نێوان كه‌س و كاری كوژرا و بكوژه‌كان سێ كه‌سی دیكه كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك، لە بەردەم دادگای حاجیاوا سێ کەس کوژران و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
له‌و باریه‌وه ئەزوەر جەعفەر بابەکر، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجیاوا رایگەیاندووه، شەڕەکە پەیوەندی بە کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە هەیە کە ماوەیەک پێش ئێستا لە گوندی بێتواتە روویداو کە بەهۆیەوە کەسێک کوژرا.
پێشنیوه‌ڕۆى رۆژى 29-01-2020 له گوندى بێتواته‌ى ، شه‌ڕ له نێوان دوو بنه‌ماڵه روویدا، به‌و هۆیه‌وه گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 29 ساڵ به‌ناوى فه‌رمان سه‌مه‌د كوژرا و كه‌سێكى دیكه‌ش به‌ناوى سه‌مه‌د قادر بریندار بوو. فه‌رمان پێشمه‌رگه بوو له لیواى 112ى سه‌ر به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه.