رێکخراوی تەندروستی جیهانی: پێویستە وڵاتانی ئەوروپا ئەزموونی چین دووبارە بکەنەوە لە رووبەڕوو بوونەوەی کۆرۆنا
دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری وەهان لە چین بڵاو بووەوە، لە ئێستادا لە چین کەمترین رێژەی تووش بوو تۆمارکراو، حکومەتی ئەو وڵاتەش سەرکەوتنی بەسەر کۆرۆنا راگەیاند، بەڵام لە ئێستادا لەئەوروپا تەشەنەی کردووە رئکخراوی تەندروستی جیهانی داوا دەکات ئەزموونی سین دووبارە. بکرێتەوە.
بەرپرسی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، ئێستا ئەوروپا بۆتە بنكەی سەرەكی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كورۆنا و پێویستە سود لە ئەزمونی چین و كۆریا باشور و ژاپۆن. وەربگیرێت بۆ كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسەكە
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێستادا ١٤٠ هەزار کەسی تووشکردووە و ٥ هەزار کەس بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوەو. نزیک بە ٧٠ هەزار کەس چاکبوونەتەوە.