لەبەر ئەم هۆكارانە رۆژانە ٣ سێو بخۆ
رێنماییە تەندروستییەكان هانی خواردنی سێ سێو دەدەن لە رۆژێكدا، لەبەر ئەوەی خواردنی زیاتری سێو دەبێتە هۆی بەدووربوون لەپەستانی خوێن و پاراستنی دڵ لە نەخۆشییەكان، ئەویش لەبەر ئەوەی سێو دەوڵەمەندە بەریشاڵ و دژە ئۆكسێن و ئەنزیمەكان .
سێو گەلێك سوودی هەیە، بەڵام لە گرنگترین سوودەكانی بریتین لە پاراستن لە شێرپەنجە، نەخۆشی شەكرە، كەمكردنەوەی هەوكردن لە جەستەدا، بەهێزكردنی بەرگری لەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی سەرمابردنو ئەنفلۆنزاو باشكردنی هەرسكردن و چارەسەری سكچوونو قەبزی .
سێو ڤیتامینەكانی “ئەی”و “سی”و “ئی” و كالیسیۆم و پۆتاسیۆم و فوسفۆر بۆ جەستە دەستەبەر دەكات و توێكڵەكەی دژە ئۆكسێنی تێدایە، كە یارمەتی پاككردنەوەی جەستە دەدەت لەهەموو ماددە ژەهراوییەكان .
بەلێنانی سێو دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئەو ئەنزیمانەی دەستەبەری دەكاتو سوودەكانی كەمدەبنەوە، دەكرێت قاشە سێو لەگەڵ بادەم و چەرەساتەكان بخورێت .