سوود و زیانه‌كانی خوێ بۆ مرۆڤ بزانه
زۆر خورادنی خوێ، زیانێکی گەورە بە ته‌ندروستی مرۆڤ دەگەینێت، پسپۆڕانی بواری پزیشكیش بەردەوام هۆشداری دەدەنە خەڵک، خۆیان لە زۆر خواردنی خوێ بپارێزن، به‌و پێیه‌ی وه‌ك ژه‌هری سپی وایه، ئه‌گه‌رچی یەکێک لەو مادە خۆراکیانەیە کە تام و بۆنی خۆراکەکان چێژبەخش دەکات.
زیانەکانی زۆر خواردنی سوێری یان خوێ:
1-به‌رزی فشاری خوێن
2-سستی دڵ و ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان.
3- جه‌ڵته‌ی دڵ و جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ.
4-سستی گورچیلەکان و دروستبوونی بەرد.
5-شێرپەنجەی گەدە.
هاوكات خوێ چه‌ندان سوودی گرنگیشی هه‌یه كه له بواری جوانكاری و پاكوخاوێنیدا به‌كارده‌هێندرێن و ده‌توانن سوودی لێ وه‌رگرن، وه‌ك ئه‌مانه:
1 ـ خوێ بەسەر ڕەفەکانى ناو چێشتخانە و کەوەنتەرەکەتدا بڕێژه و مێرووله له‌و شوێنانه دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
2 ـ ئەگەر سفرە و چەرچەف و پەردە پەڵەیان تێکەوت، ئەوا بەر لەوەى بیانشۆیت، بیانخەرە ناو تەشتێک خوێ و ئاوەوە.
3ـ خوێ پاكه‌ره‌وه‌یه‌كی گونجاوه بۆ ئه‌و به‌كتریایانه‌ی ناو ده‌م كه بۆن دروستده‌كه‌ن.