گواردیۆلا لەسەر ئەستیرەیەك ڕکابەری ڕیال و بارسێلۆنا دەکات

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (زە سەن) گواردیۆلا لەگەڵ مان سیتی بوو بە ڕکابەرێکی تازە بۆ یانەکانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا و ئینتەر میلان بۆ ئەوەی بتوانێت (ئیمیریک ئۆبامیانگ)ی هێرشبەری ئاڕسنال بۆ خۆی ڕازی بکات، بەگوێرەی هەواڵەکە ئەگوێرۆی تەمەن 32 ساڵ یەک وەرزی لە گرێبەستەکەی ماوە و یانەکە پێویستی بە هێرشبەرێکی گۆڵکار هەیە، لێرەش نرخی ئۆبامیانگ بەهۆی نزیک بوونەوەی تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئاڕسنال گونجاوە و ڕەنگە هەر 50 ملیۆن یۆرۆ بێت، بۆیە گواردیۆلاش دەیەوێت یاریزانەکە بۆ مان سیتی بگوازێتەوە.

جێی ئاماژەیە، پێشتر ئۆبامیانگ ڕایگەیاندبوو کە حەز دەکات درێسی ڕیال مەدرید بپۆشێت بەڵام میرەنگی تا ئێستا هیچ شتێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی یاریزانانەکە پێشکەش نەکردوە، لە کاتێکدا بارسێلۆناش وەک بژاردەیەک لە ئەگەری شکستخواردن لە گواستنەوەی مارتینێز یاریزانە گابۆنییەکەی بە ئامانجی خۆی داناوە.

Back to top button