نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونه‌وه‌

ئەمڕۆ هه‌ینی ، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت 3% بەرزبووەوە و بە 21.97 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساس لە 4% بەرزبووەوە و بە 18.13 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ نرخی نەوت لە ئەمریکا بۆ یەکەمینجار گەیشت بە ژمارەیەکی نێگەتیڤ واته‌ خوار سفر بۆ ئەو نەوتەی کە دەستبەجێ راده‌ست بکرێت.

Back to top button