ریال سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا

خواكوڕك

رۆژی چوار شه‌ممه‌ 4/1/2017 له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی یاریه‌كانی جامی شای ئیسپانیا، هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و ئیشبیلیا رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه‌.

یاریه‌كه‌ له‌ نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ له‌كاتژمێر 11:15 خوله‌كی شه‌و به‌ڕێوه‌ده‌چوو، یانه‌ی ریال مه‌درید توانی به‌ ئه‌نجامێكی گه‌وره‌ 3 گۆڵێ بێ به‌رامبه‌ر توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت.

له‌یاره‌یه‌كه‌دا یاریزان جه‌یمس رۆدریگێز گۆڵی یه‌كه‌می له‌ خوله‌كی یانزده‌ی یاریه‌كه‌ تۆماركرد، پاشان رافایل ڤاران گۆڵی دووه‌می له‌ خوله‌كی 33 بۆ ریال مه‌درد تۆماركرد، دواتر جارێكیتر له‌ خوله‌كی 44 رۆدریگیز گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می بۆیانه‌كه‌ی له‌رێگه‌ی لێدانی سزاوه‌ تۆمار كرد.

Back to top button