گۆڕان لەبەغدا چۆن پێناسەی نەتەوەیەك دەكات
لە دیمانەیەك دا یوسف محەمەد كە راستەوخۆ پەیرەو لە سیاسەتی گۆڕان دەكات لە بەغدا دەنووسێت، بەهۆی نەگۆڕینی فواد حوسێن، مووچەی كوردستان راگیراوە.. ئەم قسەیەی گۆڕان چیمان پێدەلێت…
دوای وتاری عەلی حەمە ساڵح كە ئاراستەی حكومەتی كرد زۆر راشكاوانە ئاماژەی خۆدورخستنەوەی لە حكومەت عادەتی گۆڕان وەك ئاماژەی یەكەم دەركەوت، بەڵام ئایا گۆڕان دەتوانێت ئەوە بكات، ئەمجارە گۆڕان بەهەڵە داچووە، لەوەی ئەگەر پشت لە هەولێر و حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات، دەكەوێت چەقی پەڵكێش كردنی یەكێتی بۆ دژایەتیەكی سەرتاسەری حكومەت كە ئەمەش بەتەواوی كۆتایی بە گۆڕان دەهێنێت، هەموومان ئەوە دەزانین هۆكاری هاتنی گۆڕان بۆ ناو حكومەت لەترسی نەمان بوو، كورەكانی نەوشێروان مستەفا لەوەدا دەقیق بوون كە تەنها هەولێر دەتوانێت بیان هێلێتیەوە، بەڵام لە ئێستادا هەست بە گۆڕانێك لەگۆڕاندا دەكرێت، بەڵام ئایا ئەوە گۆڕاوە كە بێ هەولێر گۆڕان كۆتایی دێت؟ نەخێر هەرگیز نەگۆڕاوە، كەوایە بۆچی گۆڕان لە ئێستادا رۆڵی گوتەبێژی حكومەتی عێراقی لەتەرجەمەی عەرەب بۆ كوردی دەگێرێت؟ لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئایا گۆڕان لەوەدا ئاگادارە ئێستا لە چ زەلكاوێكدا گەمە دەكات؟
یوسف محەمەد كە بەهۆی ناكارامەیی لە سیاسەت بەردەوام بۆتە سەرئێشە بۆ حزبەكەی و بۆ كوردستان و بۆخۆشی، لە دیمانەیەكی دا وەك هەمووجار دەلێت هۆكاری نەگۆڕینی فواد حسێن بۆتە رێگری لە شایستە دارایەكان، ئاخر لێرەدا تێدەگەیت، كە ئەو حزبانە هیچ سەروەریەكیان بۆ كوردستان پێ نیە، هەر لێ خورە دەشتە لێدەخورن، ئاخر ئەوەشە بەردەوام یەقسری بەغدا و زمان درێژی بێدەڵاستی كوردستانن، بۆ؟ چونكە ئەوان لە مەفهومەكانی سەروەری و بابەتە ستراتیژیەكاندا كوێرترین جۆڕ سیاسین، یوسف محەمەد لەو قسەیەدا نوێنەرایەتی گۆڕان دەكات نەك تەنها هی خۆی ئاخر گۆڕان بۆیە نەیتوانی لە فەراغی پێویستی ئۆپزسیۆن دا سەركەوێت بەسەر حزبەكانی تر دا لەكاتێكدا زۆرترین دروشمی واقیعیانەیان پێ بوو كە پێویستی كوردستان بوو، وە پارتی زۆر باشتر لەوە تێدەگەیشت كە ئەو بەشە دروشمەی كە باس لە گۆڕانكاری و چاكسازی و چەسپاندنی دامەزراوە و یاسا دەكات زۆر واقیع بینانەیە بۆ كوردستان، بەڵام بۆچی ئەوان نەیان توانی چونكە ئەوان لەسەروەری و ستراتیژی نەتەوەیی كوێر بوون و هیچ لێی تێنەگەیشتن، ئەوەش بوو وای كرد لە گۆرەپانەكەدا بەمردنی نەوشێروان و لێواری نەمانی گۆڕان بگەین بە ئێستا، بەنموونە ( دابەش بوونی فراكسیۆنەكەی گۆڕان لە بەغدا بەسەر دوو ئاراستە، وشیار عەبدولڵا و یوسف محەمەد) ئاراستەی یەكەم بەتەواوی بۆتە مورتەزەقە و هیچ قسە تر هەڵناگرێت، بەڵام ئاراستەی دووەم ناكرێت بەروانگەی جاش و مورتەزەقە سەیر بكەین، بەڵكو دەبێت راشكاوانە ئەو سیاسەتە شی بكەینەوە، چونكە ئەوە رسمی سیاسەتی گۆڕانە لە بەغدا، گۆڕان دەلێت، بەهۆی فواد حسێن، ئاخر تا ئێستا روون نیە مەبەست لە فواد حوسێن لای گۆڕان وەك شەخسە؟ ئەگەر تا ئێستا لەوە تێنگەیشتووە، بەغدا لە مامەڵەكردنی لەگەڵ فواد حوسێن یان هەر كاندیدێك لەچوارچێوەی تێكشكاندنی سەروەری كوردستانە، ئەوەی بەغدا دەیكات ناكرێت تۆ وەك فراكسیۆنی حزبێك تەنها بێت تەرجەمەی رای بەغدا بكەیت، ئەی تۆ كارت چیە لە بەغدا، حزبی سیاسی دەبێت هەرگیز ئەوە لە بیر نەكات، سیادە و سەروەری نەتەوەكەی نابێت بچێتە ژێر مامەڵەی ناكۆكیەكان، مەفهومی لابردنی فواد حوسێن لە بەغدا پەیوەندی بەكەس نیە، بەڵكو پەیوەندی بە مەفهومی بێ ئیرادەكردنی كوردەوە هەیە، خۆ ئەگەر ئەوان بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ كورد بكەن كەوایە كورد لە بەغدا ژێر دەستەیەكی پاشكۆیە نەك شەریك، مەفهومی مامەڵەی بەغدا و روانگەی یەكێتی و گۆڕان بۆ كوردستان بەتەواوی جێگای داخە كە دەبینرێت كورد ژێردەستەو و پاشكۆیە، نەك شەریك، ئەوەش دێتە ئەو واتایە پرۆسەی سیاسی لەعێراق كۆتایی هاتووە، بەڵام ئایا بەم روانگەیە یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو، لە مامەڵە كردن لەگەڵ هەرێم چیان لێدێتەوە، رۆژێك دێت خۆیان هەست بە بوونی بوون بەجاش دەكەن لە بەغدا ئەوەندە بێ بەها دەبن بەم روانگە سیاسیەی ئێستایان، كەدەلێم جاش بەو مانایە نیە كە ئەوان جاشن بەڵام روانگە سیاسیەكەیان بەم وێنایە دەیانگەیێنێت كە خەڵكی كوردستان پێی دەلێت جاش.